سیستەمی وەگەرخەر

دەستکرا بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلی Moto G6 Plus

ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلی Moto G6 Plus لە لایەن مۆتۆرۆلاوە چاوەڕوان نەکراو نەبوو، چونکە مۆبایلەکە لە مانگی ٥ ـی ٢٠١٨ ـەدا بەردەستکرا و خاوەنی ڕامێکی ٦ گێگابایتی و دوو کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و ٥ مێگاپێکسڵ و پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٣٠ و باترییەک بە توانستی ٣.٢٠٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێر، کە ئەمەش وەکو ئاستێکی مامناوەند لە بازاڕی مۆبایلەکاندا چاوی لێ دەکرێت. ئەمڕۆ مۆتۆرۆلا یەکەمین وەشانی Android Pie ـی ڕەوانەی ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە کرد لە سەرتاسەری جیهاندا.

وەشانە ڕەوانەکراوەکەی Moto G6 Plus خۆی دەبینێتەوە لە چەند نوێکاری و چاکسازییەک، ئەوانیش بریتین لە؛

  • باشترکردن و خۆڕاگرکردنی باتری.
  • باشترکردنی ئاستەکانی ڕووناکی.
  • چاکسازی لە بەشی ئاگادارکەرەوەکان و گۆڕانکاری کردن لە دیزاینەکەی.
  • لە خۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی ئەندرۆیدی مانگی ١٢ ـی ٢٠١٨.
  • چەند وردە نوێکارییەکی دیکە…

لە ئێستادا وەشانەکە ڕەوانەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە کراوە، ئەگەر تاوەکو ئێستا وەشانەکەت بەدەست نەگەیشتووە پێویستە چاوەڕێ بکەیت.

چۆنیەتی پشکنین کردن بۆ وەشانەکە و دابەزاندن و دامەزراندنی(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە):

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی System.
  • کردنەوەی بەشی System updates.
  • کرتە کردن لە Download and Install.
  • لە پاش ئەوەی وەشانەکە دابەزێندرا، کرتە بکە لە دوگمەی Restart Now.
31 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
367