ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی نوێی IINA تایبەت بە لێدەری پەڕگە ڕەنگاڵەکان بۆ macOS بەردەستکرا

لە دوای بڕینی قۆناغی تاقیکاری ئەپی IINA تایبەت بە لێدەری پەڕگە ڕەنگاڵەکان، ئەمڕۆ یەکەمین وەشانی گشتی ئەپەکە بۆ سیستەمی macOS بە تایبەتمەندییەکانی باری تاریک و picture in picture و زیاترەوە بەردەستکرا.

ئەپەکە خاوەن دیزاینێکی سەردەمییانە و جوانە، هەروەها سەرچاوە کراوەیە و گەشەپێدەران دەتوانن سوودی لێ ببینن، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتین لە :

  • خاوەن باری تاریک (Dark Mode).
  • خاوەن تایبەتمەندی Picture-in-Picture ـە کە دەتوانرێت لە هەر شوێنێک و لە ئەپەکانی تردا بینەری ڕەنگاڵە و ڤیدیۆ کراوەکەت ببیت.
  • دەستکاریکردنی ڕووکار بە پێی خواست.
  • هەبوونی باری میوزیک (Music Mode) کە دەتوانرێت دەستکاری ئاوازەکانی دەنگ بکرێت.
  • پشتگیری کردن لە Touch Bar ـی ماکبووکە نوێیەکان.
  • پشتگیری کردن لە جووڵەکانی Trackpad و Mouse بۆ زیادکردن و کەمکردنی دەنگ و پێشخستن و پاشخستنی ڤیدیۆیەکان.
  • پشتگیری لە زیادکردنی ژێرنووس و ژێرنووسە سەرهێڵەکان دەکات.
  • توانای کردنەوەی پەڕگە سەرهێڵییەکان و لیستە لێدەرەکانی یوتیوبی هەیە.

بە بەکارهێنانی ئەم ئەپە نوێیە، چیدیکە پێویستت بە ئەپەکانی QuickTime Player و VLC ـی سەرچاوە کراوە نابێت بۆ لێدانی پەڕگە ڕەنگاڵە و ڤیدیۆیەکانت. ئەپەکە گونجاوە لەگەڵ وەشانەکانی macOS 10.11 و نوێتر، بەڵام گەشەپێدەری ئەپەکە پێشنیار دەکات کە ئەپەکە لەسەر وەشانی macOS Mojave (10.14) و نوێتر بەکاربهێنن بۆ سوودمەند بوون لە گشت تایبەتمەندییەکانی.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بە خۆڕایی.

کۆدەکانی ئەپەکە لەم بەستەرەوە بە دەست بخە.

 

31 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
149