گەرمترین
1, كانونی دووهم 2019
ڕاپرسی: کام مۆبایل باشترینی ساڵی ٢٠١٨بوو؟

ساڵی ٢٠١٨ ساڵێکی پڕ لە داهێنان و نوێکاریبوو لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان، کۆمەڵێک تەکنەلۆژیای نوێی بارگاویبوونەوەی ئێجگار خێرا هاتنە ئاراوە، کامێراکان بەردەوام باشتر دەبن و کامێرای ٣ هاوێنەیی زۆر بڵاوە، ڕوونما و پڕۆسێسەرەکان هەمیشە بەرەو باشتر دەچن و پڕۆسێسەری ٧ نانۆمەتر ئێستا بەردەستە!
جگە لە هەموو ئەوانەش کۆمپانیاکان توانییان زۆر نزیک ببنەوە لەوەی تەواوی پێشەوەی مۆبایلەکانیان بە ڕوونما دابپۆشن، لە ڕێگای بەکارهێنانی جۆرەها دیزاینی وەک ڕاگر(نۆچ)، چاڵی ڕوونما و سکە(سڵایدەر)…هتد، تەنانەت مۆبایلە مام ناوەندەکانیش ئێستا زۆرینەیان ڕێژەیەکی ئێجگار بەرزی ڕوویان بە ڕوونما داگیرکراوە.
هەریەک لە کۆمپانیاکان هەوڵ دەدات باشترین بێت و خۆی لەوانی دیکەی ئەم پێشبڕکێ قەرەباڵغە جیا بکاتەوە، ئێمەش دەپرسین ئاخۆ کام مۆبایلی ٢٠١٨تان بەلاوە باشترینە؟
١٠/١/٢٠١٨: ڕاپرسییەکە تەواوبوو، کرتە بکە بۆ بینینی ئەنجامەکان.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.