ئای ئۆ ئێس

ڕێژەی ئامێرە کارکردووەکانی سەر iOS 12 گەیشتە %75

لە دوای ڕاگەیاندنی وەشانی نوێی iOS 12 لە ساڵی ڕابردوودا لە لایەن ئەپڵەوە، دامەزراندنی وەشانەکە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووی لە هەڵکشان کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەپڵ ئاماری ئامێرە کارکردووەکانی سەر وەشانی iOS 12 و وەشانە کۆنەکانی دیکەی iOS بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو ئامارەی کە ئەپڵ لە ڕێگای ئەپستۆرەوە بەدەستی هێناوە، لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی وەشانی iOS 12 ـەوە تاوەکو ١ ـی ئەم مانگە ڕێژەی ٪٧٥ ـی ئامێرەکانی ئەپڵ (ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد) لەسەر وەشانەکە کار دەکەن، ڕێژەی ئامێرە کارکردووەکانی سەر وەشانی iOS 11 ـش ٪١٧ ـەیە و ڕێژەی ئامێرە کارکردووەکانی سەر وەشانە کۆنەکانی دیکەی iOS ٪٨ ـە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی ئامێرە کارکردووەکانی ئەپڵ لەسەر وەشانی iOS 12 لە مانگی ڕابردوودا ٪٧٠ بوو.

بەم شێوەیە لە ئێستادا ٣ لەسەر ٤ بەشی ئامێرەکانی ئەپڵ لەسەر وەشانی iOS 12 کار دەکەن.

هاوکات ئاماری دواین ئامێرە درووستکراوەکانی ٤ ساڵی ڕابردوو لەسەر وەشانەکانی iOS ـیش بڵاو کراونەتەوە، بە شێوەیەک کە ڕێژەی ٪٧٨ ـی ئامێرە درووستکراوەکانی ٤ ساڵی ڕابردووی ئەپڵ لەسەر وەشانی iOS 12 کار دەکەن، هەروەها ڕێژەی ئامێرە کارکردووەکانی سەر وەشانی iOS 11 ٪١٧ ـەیە و وەشانە کۆنەکانی دیکەش ٪٥ ـە.

 

تۆش وەشانی iOS 12 ـت دامەزراندووە؟ ئەزمونێکی چۆنە؟

سەرچاوە:

3 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
340