10
ویندۆز 3, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

ویندۆز ١٠ پێشی ویندۆز ٧ ـی دایەوە و چووە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی زۆرترین سیستەمە بەکارهاتووەکانی سەر کۆمپیوتەر

مایکرۆسۆفت کۆتایی بە ساڵی ٢٠١٨ هێنا بە بوونی بە بەبەهاترین کۆمپانیا، بە هاتنی ساڵی نوێش هەواڵە باشەکان بەردەوامن بۆ مایکرۆسۆفت، لە کۆتایدا ویندۆز ١٠ توانی بێتە خانەی یەکەمی ڕیزبەندنی زۆرترین سیستەمە کارکردووەکانی سەر کۆمپیوتەرەکانی جیهان(دیسکتۆپ، لاپتۆپ) و پێشی ویندۆز ٧ بداتەوە.

بە پێی ئاماری NetMarketShare لە ئێستادا ویندۆز ١٠ پلەی یەکەمی گرتووە و ڕێژەی ٪٣٩.٢ ـی سەر کۆمپیوتەرەکان پێک دەهێنێت و ویندۆز ٧ ـیش لە پلەی دووەمدایە بە ڕێژەی ٪٣٦.٩، ماک ئۆ ئێس ١٠.١٤ ـش پلەی سێیەمی سێهەمدایە و ڕێژەی ٪٤.٧ ـی سەر کۆمپیوتەرەکانی جیهان پێکدەهێنێت. 

لە ئێستادا ویندۆز ١٠ لەسەر زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن ئامێری کۆمپیوتەر، لاپتۆپ، تابڵێت، تەلەفۆن و ئێکس بۆکس وەن کار دەکات، مایکرۆسۆفت دەیەوێت بە نزیکترین کات ژمارەکە بگەیەنێتە ١ ملیار ئامێر. یەکێک لە هۆکارەکانی چوونە پلەی یەکەمی ویندۆز ١٠ بۆ گەیمەرەکان و بەکارهێنەرانی Steam دەگەڕێتەوە.

ئەمەش لە دوای نزیکەی ١٠ ساڵ لە بەردەستکردنی یەکێک لە سەرکەوتووترین وەشانەکانی ویندۆز (ویندۆز ٧) دێت کە توانی تاوەکو ماوەیەک لەمەوبەر بە خۆڕاگری خۆی لە یەکەمی ڕیزبەندییەکە بهێڵێتەوە. بەڵام هەروەک دیارە سەردەمی بەرەو تەواو بوون دەچێت و چیدیکە پشتی پێ نابەسترێت لە لایەن بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەرەوە، هەر بۆیە لە ڕێکەوتی ١٤ ـی ١ ـی ٢٠١٩ مایکرۆسۆفت بە تەواوی پشتگیری خۆی لە ویندۆز ٧ دەوەستێنێت.

هێشتا بەکارهێنەری ویندۆز ٧ ـیت؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ