10
ئەپڵ 3, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپستۆر لە ڕۆژانی پشووەکان و یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە لە پەیدا کردنی داهاتدا

وەکو باوە هەموو ساڵێک هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووەکانی مانگی ١٢ و یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بڕە پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن لە کڕینی نەرمەکاڵا و کەلوپەل و شتانی تردا، بەکارهێنەرانی کۆگای ئەپستۆریش زۆرترین بڕە پارەیان سەرف کردووە لە کڕینی ئەپ و یارییەکاندا. ئەمڕۆ ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەپستۆر ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە لە بەدەستهێنانی داهات لە ڕۆژانی پشووەکان و یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا.

ئەپڵ ڕایگەیاندووە لە ماوەی نێوان جەژنی کریسمس تاوەکو یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی ٢٠١٩ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس بڕی ١.٢٢ ملیار دۆلاریان لە کڕینی ئەپ و یارییەکاندا سەرف کردووە لە کۆگای ئەپستۆردا، وە بە تەنهاش لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بەکارهێنەران ٣٢٢ ملیۆن دۆلاریان سەرف کردووە لە کۆگاکەدا. ئەمە لە کاتێکدا کە لە ساڵی ڕابردوودا و لە یەکەم ڕۆژی ساڵەکەدا بەکارهێنەران بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریان لە کۆگاکەدا سەرف کردبوو، بۆ ئەمساڵ ژمارەکە بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

ئەپەکانی ناو چەشنی یاری و گرنگی پێدان(Self-Care) لە سەرووی گشت چەشنەکانەوە بوون لە ڕووی داگرتنەوە، هەروەها یارییەکانی Fortnite و PUBG زۆرترین جار لە لایەن بەکارهێنەرانەوە لە ڕۆژانی پشووەکان و یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا داگیراون.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ