ئینتەرنێت 17, كانونی دووه‌م 2013

بەراوردێکی مێژوویی لە نێوان فەیسبووک و گووگڵ پڵەس.

فەیسبووك ئێستاکە گەورەترین تۆڕی کۆمەلایەتی جیهانییە و لەهەموو جیهان ئەندام و بەکارهێنەری هەیە و بە یەکێک لە گەورەترین ولاتانی جیهان دادەنرێت لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە بەلام شوێن و ولاتی نییە و خەلکان خاوەن هەژمارن و دەتوانن ناسنامەیان بسڕنەوە و نەمێنن ،فەیسبووك بیری چارەگی دونیای داگیرکردووە خەڵکانی سەرقاڵ کردووە، زۆرینەی خەڵک رۆژانە کاتەکانیان بەلایك و کۆمێنت پڕدەکەنەوەو ، هەیانە فەیسبووك بۆ بازرگانی بەکاردەهێنن.

فەیسبووك ئەو تۆرەیە لە ٤ مانگی ٢ی ٢٠٠٤ لە لایەن ماركەوە دامەزراو ئێستاکە یەکەمین دونیایە لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان و دووەم پێگەی جیهانە لە دوایی گووگلەوەو ژمارەی بەکارهێنەرانی ٩٤٠ ملیۆن ئەندامە و رۆژانە ٣٥٠ ملیۆن ئەندام زیاتری چالاکە و زۆرترین رێژەی داهاتی دونیا لە فەیسبووکەوە سەرف دەکرێت و داهاتی فەیسبووك لەسەر ئەم پێگەیە و کە دەستاو دەستێکی زۆری هەیە لە ڕیکلامەکان و کۆمپانیاکانیش و کەسایەتییەکانی جیهانیش ئەندامی ئەم پێگەیەنن و فەیسبوووك نزیکەی ٨ ساڵە کارایەو و بەردەوامە و لە ساڵانی سەرەتایی ژمارەی بەکارهێنەرانی کەم بوو بەلام شالاوی بلاوبوونەوەی فەیسبووك لە سەرەتایی ساڵانی ٢٠١١ەوە دەستی پێکردووە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی لە ٤٠٠ ملیۆنەوە بە خێراییەکی بێ شوومار زیادی کردوو ئەندامی زیاتری پەیدابوو.

هەرچی گووگل پلەسە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لەلایەن گووگلەوە بڵاوکرایەوەو سەرەتا بە داوەت دەبوویتە خاوەن پلەس و ژمارەی بەکارهێنەرانی لە رۆژی یەکەم ٩٠ ملیۆن بوو و دوایی بلاوبوونەوەی بە فریی و دوایی ساڵی نیوێك ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن هەژمار و خاوەن هەژماری چالاک ٢٥٠ ملیۆن و کەسایەتییە جیهانییەکان خاوەن هەژماری تایبەتی خۆیانن لەم پێگە کۆمەلایەتییە و لەوانەش کەسایەتی ئۆباما هەژماری سەرەکی کردەوەو بەفەرمی ناسانرا ئەم پێگەیە لەوەوە سەری هەڵدا وەك رکابەرییەك بۆ بۆ تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووك و هاتنە پلەی یەکەمی جیهانی وەك پێگەی گووگلی تایبەتی خۆیانەوە بەلام ئەمە لە ماوەی ٢ ساڵ خەملێنرا و سەرکەوتوو نەبوون بەلام بەپێی چاودێرانی تەکنەلۆژی گووگل گەورەترین دەستی وەشاندووە و زۆرترین خێرایی بلاوبوونەوەی بەخۆیی بینیوە ، بە بەراورد بە فەیسبووك لە چەند ساڵی رابردوو پلەس لە یەکەم دێت و گەورەترە و نزیك ترە لە دەست خستنی زیاتر .

بۆچونی تۆ