شاومی 5, كانونی دووه‌م 2019

دزەپێکردنی تەواوی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Mi 9

پاش زنجیرەیەک لە هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Mi 9 ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی دزەپێکراو سەرجەم تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد، Mi 9 وا دیارە لە بەشی پشتەوە خاوەنی سێ کامێرا دەبێت و لە ڕووی دیزاینیشەوە هاوشێوەی مۆبایلی P20 Pro دەبێت بەڵام لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لەگەڵ نۆچێک لە شێوەی دڵۆپە ئاو دەبێت ئەمەش تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلی OnePlus 6Tـیە لە ڕووکاری پێشەوە.

گرنگترین تایبەمەندیە دزەپێکراوەکان:

  • ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی +FHD و بە دووری 19:9
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 855
  • ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
  • بیرگە: 128 یان 256 گێگابایت و ناتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکیەوە
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری MIUI 10
  • کامێرای پێشەوە: 24 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 48 و 12 مێگاپێکسڵ، کامێرای سێیەم بەکاردێت بۆ پێکهاتە سێ دووریەکان
  • توانستی پاتری: 3500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 32 وات
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
  • ڕەنگ: ڕەش و ئاڵتونی و سپی و شین
  • نرخ: لە 436$ دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ جۆری 128/6 گێگابایت
  • بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەچاوە:

  • GSM Arena
تاگەکان Mi 9
بۆچونی تۆ