ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ساڵی 2018 خراپترین ساڵ بووە لە ڕووی دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەرانەوە

لە کارتی زانیاری بەکارهێنەرەوە هەتاوەکو کەلێنە ئاسایشیەکان، ساڵی 2018 خراپترین ساڵ بووە لە ڕووی ڕووداوەکانی هاککردن و دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەرانی هەموو جیهان، شایەنی باسە کاتێک هەڵدەستیت بە هەژمارکردنی ڕێژەی ئەو بەکارهێنەرانەی زانیاریە کەسێتیەکانیان دزەیپێکراوە ئەوا تووشی سەرسوڕمان دەبیت چونکە لەم ساڵەدا زانیاری زیاتر لە 1 ملیار بەکارهێنەر دزەیپێکراوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.

ئەمەش لێدوانی شیکەرەوەیەکە بە ناوی دانیال مارکۆسۆن کە دەڵێت کۆمپانیا گەورەکان هۆکاری سەرەکی دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەرانن بە ڕێژەیەکی زۆر ئەمەش بە هۆکاری ڕووبەڕوو بوونەوەی خزمەتگوزاریەکانیانە بۆ هاککردن، لە لایەکی دیکەشەوە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت کۆنتڕۆڵی ئەم ڕووداوانە بکرێت چونکە نازانرێت ئاخۆ هاککەر چ کەلێنێک دەقۆزێتەوە لە هاککردنی کۆمپانیای داهاتوویدا، هەروەها شیکەرەوەکە وتیشی بۆ پاراستنی زانیاریەکانت باشترە کەمترین زانیاری پێشکەش بە کۆمپانیاکان بکەیت لەگەڵ بەکارهێنانی تێپەڕە وشەیەکی نامۆ بۆ هەر خزمەتگوزاریەکی جیاواز.

لیستی گرنگترین ڕووداوەکانی هاککردن لە ساڵی 2018:-

  • فڕۆکەی بەریتانیا – هاککرانی 380.000 هەژمار
  • خزمەتگوزاری گووگڵ پڵەس – هاککرانی 500.000 هەژمار
  • Uber – هاککرانی 57.000 هەژمار
  • فەیسبووک – هاککرانی 147.000 هەژمار
  • Quora – هاککرانی 100.000 هەژمار
  • My Fitness Pal – هاککرانی 150.000 هەژمار
  • تویتەر – هاککرانی 330.000 هەژمار

6 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
535