هەواڵ
6, کانوونی دووەم 2019
ئۆنەر مۆبایلی Honor Play 8Aـی بە ڕامی 3 گێگابایت و پڕۆسێسەری Helio P35ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆنەری سەر بە هواوەی ئەمڕۆ بە فەرمی مۆبایلی Honor Play 8A ئاشکرا کرد، مۆبایلەکە لە ڕووی تایبەتمەندیەوە ئاست مامناوەندە، بە شێوەیەک خاوەنی یەک کامێرا لە بەشی پێشەوە لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پشتەوەیە و لەگەڵ ڕوونمایەک لە جۆری IPS LCD بە نۆچێکی بچوک لە شێوەی دڵۆپە ئاو، سەرەڕای ئەمانەش مۆبایلەکە خاوەنی پاتریەکە بە توانستی 3020 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات لە ڕێگای دەرچەی USB-Cـەوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.1 ئینج و بە ڕوونی 720×1560 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Helio P35
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکیەوە
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 13 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3020 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات
- دەرچە: USB-C
- ڕەنگ: ئاڵتونی و ڕەش و شین
- نرخ: دەستپێدەکات لە 119$ یان 129$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: 8/1/2019 لە چین
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.