ئەپ و نەرمەکاڵا

4 باشترین ئەپەکانی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

بێگومان هەموو ڕۆژێک و بە شێوەیەکی بەردەوام ئەپ و یاری بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبێت بەڵام بە دڵنیایەوە ژمارەیەکی کەم لەو ئەپانە بەسوودن و بەکارهێنەر دەتوانێت لە ژیانی ڕۆژانەیدا سوودی لێ ببینێت هەر بۆیە ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک لە باشترینەکانی ئەم هەفتەیەن.

QuitNow! Quit smoking

بە دڵنیایەوە وازهێنان لە جگەرە کێشان کارێکی ئاسان نییە و زۆریش سەختە بەڵام لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، ئەپەکە هەڵدەستێت بە پێدانی هەندێک ئامانج بە بەکارهێنەر هەتاوەکو ئەنجامیان بدات بەم شێوە کەسی جگەرەکێش هەست دەکات ئامانجێکی هەیە لە کردنی بۆ ئەم کارە، لەگەڵ ئەوەشدا خشتەیەکت پێشکەش دەکات هەتاوەکو لە ڕێگەیەوە زانیاری لە بارەی ڕێژەی ئەو جگەرانەی نەتکێشاوە لەگەڵ بڕی ئەو پارەیەی پاشەکەوتت کردووە.

Clip Cloud – Clipboard Sync between PC and Android

ئەگەر ڕستەیەک یاخود بەستەرێکت کۆپی کرد لە مۆبایلەکەت ئەوا لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت هەمان ڕستە یان بەستەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پیشان بدەیت، ئەوەی پێویستە لە سەرت جێگیرکردنی ئەم زیادکراوەیە لەسەر وێبگەڕی گووگڵ کڕۆمەکەت Clip Cloud لەگەڵ خوودی ئەپەکە لەسەر مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت.

Remote Fingerprint Unlock

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت هەنگاوێکی پارێزگاری دیکەش بۆ کۆمپیوتەرەکەت زیاد بکەیت بە شێوەیەک دەتوانیت لە ڕێگای پەنجەمۆری مۆبایلەکەتەوە قوفڵی کۆمپیوتەرەکەت بکەیتەوە، ئەوەی پێویستە لە سەرت جێگیرکردنی ئەپەکەیە لەسەر مۆبایلەکەت لەگەڵ نەرمەکاڵاکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت Remote Fingerprint Unlock پاشان پەیوەستیان بکە بە یەکترەوە بەم شێوەیە کۆمپیوتەرەکەت پاراست لە ڕێگای مۆبایلەکەتەوە.

VHS Camcorder Lite

ئەپێکی کامێرای جیاوازە لە ڕێگایەوە دەتوانیت واپیشان بدەیت ڤیدیۆ چرکێندراوەکانت کۆنن و بەرواریان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی هەشتاکان.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).

7 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888