ئامێرە هەمەجۆرەکان
8, كانونی دووه‌م 2019
ئه‌م سه‌كۆ تازه‌یه زۆر له Xbox و Playstation به‌هێزتر ده‌بێت

كۆمپانیای Slightly Mad Studios تایبه‌ت به یاری Project CARS و Need For Speed: Shift ڕایانگه‌یاند كه پلانی داهاتوویان بریتیه له دروستكردنی سهكۆیەک تایبه‌ت به‌خۆیان. لەم سۆنگەیەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاکە، یان بێڵ، له جریوه‌یه‌كدا له تویته‌ر نوسیویەتی: سه‌كۆی تازه به ناوی Mad Box له دروست كردندایه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه 140fps بێت و له كاتی یاریكردندا 90fps به‌چاو ببینرێت. یان بێل له ئیمهیڵێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی variety ده‌ڵێت: سه‌كۆ تازه‌كه پشتگیری زۆربه‌ی یاریه‌كان و چاویلکەکانی ڤی ئاڕ ده‌كات. هەروەک خێرایی سه‌كۆكه هاوشێوه‌ی خێرایی كۆمپیوته‌رێكی تایبەت بە یاریکردن واتە Gaming PC ده‌بێت. شایەنی باسە، سەکۆکە لە ئێستادا كاری زۆری ده‌وێت، به‌ڵام یان دەڵێت بۆ برەوپێدانی زیاتری سەکۆکە په‌یوه‌ندیمان به كۆمه‌ڵێک گه‌شه‌پێده‌ره‌وه كردووه و به‌خۆشحاڵیه‌وه ڕه‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوكارمان بن له دروستكردنی سه‌كۆكه و بەرەوپێشبردنی.