هەواڵ
10, كانونی دووهم 2019
پێویستە کۆمپیوتەرەکەم چ تایبەتمەندیەکی هەبێت بۆ کارپێکردنی یاری The Division 2؟

لە ماوەی ڕابردوودا تایبەتمەندیە پێویستەکان بۆ کارکردنی یاری The Division 2 ڕاگەیەنرا، سەبارەت بە چیرۆکی The Division 2 ئەوا لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە ڤایرۆسێک لە شاری نیویۆرکدا بڵاوبووەتەوە و یاریەکەش بەکارهێنەرانی دەخاتە ناوجەگەری شاری واشینگتۆن کە تیایدا خەڵکەکەی بە خراپترین باردا تێدەپەڕن و ڕووبەڕووی گەورەترین کارەسات دەبنەوە، هەر بۆیە لێرەدا تۆ و کەسایەتیەکانی Division کۆتا هیوای مرۆڤایەتین و پێویستە شارەکە ڕزگاربکەن و ڕووبەڕووی دوژمنان ببنەوە.
تایبەتمەندی مامناوەند 1080p | 30 FPS:-
- OS: Windows 7 | 8 | 10
- CPU: AMD FX-6350 | Intel Core I5-2500K
- RAM: 8 GB
- GPU: AMD Radeon R9 270 | Nvidia Geforce GTX 670
- VRAM: 2 GB
- DIRECT X: DirectX 11 | 12
تایبەتمەندی پێشنیارکراو 1080p | 60 FPS:-
- OS: Windows 7 | 8 | 10
- CPU: AMD Ryzen 5 1500X | Intel Core I7-4790
- RAM: 8 GB
- GPU: AMD RX 480 | Nvidia Geforce GTX 970
- VRAM: 4 GB
- DIRECT X: DirectX 11 | 12
تایبەتمەندی بەرز 1440p | 60 FPS:-
- OS: Windows 7 | 8 | 10
- CPU: AMD Ryzen 7 1700 | Intel Core I7-6700K
- RAM: 16 GB
- GPU: AMD RX Vega 56 | Nvidia Geforce GTX 1070
- VRAM: 8 GB
- DIRECT X: DirectX 11 | 12
تایبەتمەندی زۆر بەرز (نایاب) 4K | 60 FPS:-
- OS: Windows 7 | 8 | 10
- CPU: AMD Ryzen 7 2700X | Intel Core I9-7900X
- RAM: 16 GB
- GPU: AMD Radeon VII | Nvidia Geforce RTX 2080 TI
- VRAM: 11 GB
- DIRECT X: DirectX 11 | 12
تێبینی:-
- یاریەکە لەسەر ئامێرەکانی ئێکس بۆکس وەن و ئێکس بۆکس ئێکس و پلەیستەیشن 4 و کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت لە بەرواری 15/3/2019 لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدراوە یاریەکە باشتر کاربکات لەسەر ئامێرەکانی پلەیستەیشن 4 پڕۆ و ئێکس بۆکس وەن ئێکس، تۆی خوێنەریش دەتوانیت لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە داخڵ ببیت هەتاوەکو وەشانی تاقیکاری لە یاریەکە تاقیبکەیتەوە (The Division 2)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.