سامسۆنگ

مۆبایلەکانی سامسۆنگ ڕێگە بە سڕینەوەی ئەپی فەیسبووک نادەن

هەندێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی سامسۆنگ بۆیان ئاشکرابوو ئەپی فەیسبووک کە پێشووتر جێگیرکراوە لەسەر مۆبایلەکانیان دەسەڵاتی سڕینەوەیان بۆ ئەپەکە نییە، ئەمەش بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی BloomBergـە، هەر لەم بارەیەشەوە کاتێک بەکارهێنەران هەوڵی سڕینەوەی ئەپی فەیسبووک دەدەن تێبینی ئەوە دەکەن هەڵبژاردەی سڕینەوە Uninstall بوونی نییە و تەنها هەڵبژاردەی وەستاندن Force Stop و ناچالاککردن Disable بەردەستە.

ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت ئەپەکە لە کارکردن دەوەستێت بەڵام وەک ئاشکرایە فەیسبووک توانای کۆکردنەوەی تایبەتمەندیە کەسێتیەکان و شوێنی جوگرافی بەکارهێنەری هەیە ئەمەش لەوانەیە لە لای هەندێک لە بەکارهێنەران ناپەسەند بێت بەڵام لەوانەشە بەکارهێنەرانی کوردستان ئەم هەنگاوەیان بەلاوە ئاسایی بێت، بە هەر حاڵ ئەمە شتێکی تا ڕادەیەک ئاساییە چونکە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل ڕێککەوتن ئەنجام دەدەن لەگەڵ کۆمپانیای دیکە هەتاوەکو ئەپەکانیان بکەنە بەشێک لە سیستم.

سەرچاوە:-

10 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891