هەواڵ
10, كانونی دووهم 2019
پێشبڕکێیەکی یاری فۆرتنایت لە وڵاتی ئوستڕاڵیا ئەنجام دەدرێت

ساڵانە پێشبڕکێی یارییە ئەلیکترۆنییەکان ئەنجام دەدرێت و ئەم جارەش لە وڵاتی ئوستڕاڵیا پێشبڕکێیەکی یاری فۆرتنایت ئەنجامدەدرێت کە ١٠٠ یاریکەر لەخۆدەگرێت و هەموویان لە یەک نەخشەدا یاری ئەنجام دەدەن، پێشبڕکێکە لە شاری مێلبۆرن بە ناوی Fortnite Summer Smash و لە بەرواری ٢٦ و ٢٧کانونی دووەمی ئەمساڵ بە هاوکاری پێشبڕکێیەکی وەرزشی تێنس بە ناوی Australian Open ئەنجام دەدرێت، سەبارەت بە شێواز و چۆنیەتی پێشبڕکێکە ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.
شێوازی پێشبڕکێ:
- براوەی یەکەم بە شێوەی (Solo) تاک ٣ خاڵ وەردەگرێت.
- براوەی دوو کەسی Dous کۆ ٣ خاڵ وەردەگرن.
- براوە/دوو براوەی دووەم و سێیەم ٢ خاڵ وەردەگرن.
- براوە/دوو براوەی چوارەم هەتاوەکو دەیەم ١ خاڵ وەردەگرن.
- یاریکەرێک/دوو یاریکەر ٣ بۆ ٤ کەس بکوژێت ١ خاڵ وەردەگرن.
- یاریکەرێک/ دوو یاریکەر ٥ بۆ ٦ کەس بکوژێت ٢ خاڵ وەردەگرن.
- یاریکەرێک/دوو یاریکەر ٧ کەس بکوژێت ٣ خاڵ وەردەگرێت.
خەڵاتی براوەکانی شێوازی تاک Solo:
- براوەی یەکەم: 100.000 دۆلاری ئوستراڵی.
- براوەی دووەک و سێیەم: 50.000 دۆلاری ئوستراڵی.
- براوەی چوارەم و پێنجەم: 25.000 دۆلاری ئوستڕاڵی.
- براوەی حەوتەم هەتاوەکو دەیەم: 5.000 دۆلاری ئوستڕاڵی.
- براوەی یازدەهەم هەتاوەکو پازدەهەم: 3.000 دۆلاری ئوستراڵی.
- براوەی شازدەهەم هەتاوەکو بیستەم: 2.000 دۆلاری ئوستراڵی.
- براوەی بیست و یەکەم هەتاوەکو سەدەم: 1.000 دۆلاری ئوستراڵی.
خەڵاتی براوەکانی شێوازی کۆ Duos:
- براوەی یەکەم: 50.000 دۆلاری ئوستراڵی.
- براوەی دووەم و سێیەم: 20.000 دۆلاری ئوستراڵی.
- براوەی چوارەم: 10.000 دۆلاری ئوستراڵی.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
- تەمەنی بەشداربوو لە سەروو ١٦ ساڵ بێت.
- دەبێت خەڵکی ئوستراڵیا بێت و ڕەگەزنامەی وڵای پێبێت.
- پەیڕەوی یاساکانی پێشبڕکێکە بێت.
- تەختەکلیل و ماوس و پێداویستیەکانی دیکەی بۆ ئامادەکراوە.