شاومی

شاومی بیستۆکی بێوایەری AirDots Pro ـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی چینی بەردەوامە لە ڕکابەری کردنی ئەپڵ، کۆمپانیاکە بە ڕاگەیاندنی بیستۆکی بێوایەری نرخ هەرزانی AirDots Pro ـەوە هاتە نێو مەیدانی ڕکابەری کردنی بیستۆکی بێوایەری AirPods ـی ئەپڵ.

بیستۆکە بێوایەرە نوێیەکەی شاومی دیزاینی نزیکە لە AirPods ـی ئەپڵ، توانای کارکردنی هەیە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید. دەتوانرێت بە شێوەی لەمس و دەنگ کۆنتڕۆڵی دەنگ و میوزیکەکان و پەیوەندییەکانی لەگەڵدا بکرێت. پاتری بیستۆکە بێوایەرەکە ٣٠٠ ملی ئەمپێرە و توانای ١٠ کاتژمێر کارکردنی بەردەوام دەگرێت و بەرگەکەشی توانای هەیە جارێکی تەواو بیستۆکەکە بارگاوی بکاتەوە بە کاتژمێرێک، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات و دژە ئاویشە.

بیستۆکە بێوایەرە نوێیەکەی شاومی بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش بە نرخی ٦٠ دۆلار (نزیکەی ١٠٠ دۆلار هەرزانتر لە AirPods ـی ئەپڵ) لە ١١ ـی ئەم مانگەدا لە چین دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

 

سەرچاوە:

10 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
169