ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد

ئەگەر خاوەنی چەند ئامێرێکی ئای ئۆ ئێس بیت و هەمان هەژماری Apple IDـیت جێگیرکردبێت لەسەریان ئەوا تێبینی دەکەیت هەندێک ئەپ خۆکارانە لەسەر ئامێرەکەت دادەبەزێت، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تایبەتمەندیەک لە سیستمەکەدا بە ناوی داگرتنی خۆکارانە Automatic Downloads، بە چالاکبوونی ئەم تایبەتمەندیە پێکهاتەکانی وەک ئەپ و مۆسیقا و کتێبەکان خۆکارانە دادەبەزێنرێت لەسەر سەرجەم ئامێرەکانت لەگەڵ ئەوەشدا هەڵدەستێت بە داگرتنی نوێترین وەشان لە ئەپەکانی سەر ئامێرەکەت.

سەرەڕای ئەوەی ئەم تایبەتمەندیە لەوانەیە زۆر بەسوود بێت بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە بۆ هەندێک بەکارهێنەر لەوانەیە باش نەبێت چونکە ئەگەر هەیە بەکارهێنەر خاوەنی هێڵێکی ئینتەرنێتی سنووردار بێت یاخود هێڵێ ئینتەرنێتی سیم کارد بەکاربهێنێت، هەر بۆیە ئەپڵ هەڵبژاردەی ناچالاککردنی بۆ ئەم تایبەتمەندیە بەردەستکردووە و تۆی بەکارهێنەریش لە ڕێگای ئەم بابەتەوە بە چۆنیەتی ناچالاککردنی تایبەتمەندیەکە ئاشنا دەبیت.

چۆنیەتی ناچالاککردنی خۆکارانەی ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد:-

  • ئەپی ڕێکخستنەکان بکەرەوە
  • لە بەشی سەرەوە ناوەکەت دابگرە هەتاوەکو بچیتە سەر ڕێکخستنەکانی هەژماری Apple IDـیەکەت

إيقاف التطبيقات من التنزيل تلقائيًّا على iPhone أو iPad

  • پاشان iTunes & App Store دابگرە

إيقاف التطبيقات من التنزيل تلقائيًّا على iPhone أو iPad

  • لێرەدا و هەروەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە دەتوانیت چۆنیەتی کارکردنی تایبەتمەندیەکە دیاری بکەیت، بە شێوەیەک دەتوانیت لە بەشی داگرتنی خۆکارانە Automatic Downloads پێکهاتەکانی وەک مۆسیقا و ئەپ و کتێبەکان دیاری بکەیت کە ڕێگەپێدراون بۆ داگرتنی خۆکارانە، هەروەها گەر دەتەوێت ئەپەکانت خۆکارانە نوێ نەبنەوە لە کاتی بەکارهێنانت بۆ هێڵی ئینتەرنێتی سیم کارد ئەوا دەتوانیت هەڵبژاردەی Use Cellular Data ناچالاک بکەیت بەم شێوەیە لە کاتی پەیوەست بوونت بە هێڵی ئینتەرنێتی سیم کاردەوە ئەپەکانت خۆکارانە نوێ نابنەوە.

إيقاف التطبيقات من التنزيل تلقائيًّا على iPhone أو iPad

12 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
544