ڤیدیۆ
13, کانوونی دووەم 2019
ڤیدیۆ: کردنەوەی پاکەتی مۆبایلی Mi Mix 3
دوای ئەوەی بڕیارمدا سیمکارتی سەرەکیم بخەمە سەر مۆبایلی می میکس ٣، پێش بەکارهێنانی مۆبایلەکە بۆ ئێوەی خۆشەویست لە پێش چاوی کامێرای کەی ئای تی ئێن پاکەتەکەم کردەوە و بۆ ئێوە لەسەر کەناڵی یوتیوبمان بڵاومکردەوە. بێگومان، دوای ماوەیەک لە بەکارهێنانی می میکس ٣ـەکەم، ڤیدیۆیەکی تایبەت لەسەر پێداچوونەوە بە مۆبایلەکە و تێڕوانینەکانم لەسەری بڵاودەکەمەوە.
بۆ ئێستاش هیوام وایە چێژ لەم ڤیدیۆیە وەربگرن و چاوەڕوانی ڤیدیۆیی پێداچوونەوەکەش بن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!