ئەپڵ

فرۆشی ئایفۆن لە هیندستان لە 2018 تەنها نیو هێندەی 2017 بووە!

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی The Economic Times فرۆشی ئایفۆن لە هیندستان لە ٢٠١٨دا بە ڕێژەی ٥٠٪ دابەزیوە بە بەراورد بە ٢٠١٧ و لە ٣.٢ ملیۆن دانەوە دابەزیوە بۆ (١.٦بۆ ١.٧) ملیۆن دانە، هۆکارەکانیش زۆرن، وەک نرخی بەرزی ئایفۆنە نوێیەکان و پێشبڕکێیەکی سەخت لە لایەن کۆمپانیاکانی دیکە، بۆ نموونە Oneplus.

ئەپڵ توانی لە نێوان ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ ژمارەی فرۆشی ساڵانەی ئایفۆن لە هیندستان لە ١.٥ ملیۆن دانەوە بەرز بکاتەوە بۆ ٣.٢ ملیۆن دانە و زیاد لە دوو هێندەی بکات، بەڵام پار ئێجگار گەڕاوەتەوە دواوە، بە ڕاددەیەک کە پار تەنها ١.٢٪ی بازاڕی وڵاتەکەی داگیرکردووە، لە کاتێکدا لە ٢٠١٧ ڕێژەکە ٢.٤٪بوو.

هەروەها بەپێی Counterpoint research فرۆشی ئایفۆن لە چین لە ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ لە ٥٠ ملیۆن دانەوە کەم بووەتەوە بۆ ٤٤ ملیۆن دانە.

سەرچاوە:

14 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
239