ئەندرۆید

گووگڵ ڕێکەوتی لەکار خستنی ئەپە 32 بتەکانی لەسەر ئامێرە 64 بتەکان دیاریکرد

کاتێک نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوبەر ئەپڵ کارکردنی ئەپە ٣٢ بتەکانی لە وەشانی iOS 11 و بەدواوە ڕاگرت، گووگڵیش لە مانگی ١١ ـی ٢٠١٧ ـەدا ڕایگەیاند کە دەست دەکەن بە لەکارخستنی ئەپە ٣٢ بتەکان لەسەر ئامێرە نوێیەکان، بەڵام ڕاگەیەندراوەکەی گووگڵ بە بێ ئاماژەدان بە ڕێکەوتی ئەنجامدانیەوە بوو. دواجار کۆمپانیاکە لە ئەمڕۆدا ڕێکەوتی لەکار خستنی ئەپە ٣٢ بتەکانی لەسەر ئامێرە ٦٤ بتەکان دیاریکرد.

لە دوای ڕێکەوتی ١ ـی مانگی ٨ ـی ئەمساڵەوە گووگڵ بەردەوام دەبێت لە قبوڵکردنی ئەپەکان لە نێو کۆگای گووگڵ پلەیدا کە پشتگیری لە ئامێرە ٣٢ بتەکان دەکەن، لەگەڵ ئەو یارییانەش کە بە پاڵپشتی وەشانی ٥.٦ و کۆنتری بزوێنەری Unity درووست کراون.

ئەو ڕێکەوتەی کە مایەی ئاماژە پێدانە ١ ـی ٨ ـی ساڵی ٢٠٢١ ـە، لە دوای ڕێکەوتە ئاماژە پێدراوەکەدا گووگڵ ڕێگە دەگرێت لە دامەزراندنی ئەپە ٣٢ بتەکان لەسەر ئامێرە نوێ و ٦٤ بتەکان، هەروەها ئەپە ٣٢ بتەکان لە نێو کۆگای گووگڵ پلەی ئامێرە ٦٤ بتەکاندا بەدەر ناکەون. لەگەڵ ئەوەشدا لە دوای ڕێکەوتەکەوە پێویستە گشت ئەپ و یارییە نوێ و نوێکراوەکانی گووگڵ پلەی پشتگیری لە ٦٤ بت بکەن ئەگینا بە پێچەوانەوە قبوڵ ناکرێن.

یاسا نوێیەکەی گووگڵ پشتگیری کۆدی بنچینەیی نێو ئەپەکان لە سیستەمی ئەندرۆیددا دەکات، هەروەها لە ئێستاوە گووگڵ ڕێنمایی گەشەپێدەران دەکات کە ئامادە بن بۆ بەکارهێنانی کۆدی بنچینەیی ٦٤ بت بۆ ئەپەکانیان.

16 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
425