10
هەواڵ 17, كانونی دووه‌م 2019

مایکرۆسۆفت لیستی چەند یاریەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی لیستێکی نوێی کۆمەڵێک لە یاریەکان کە بەردەست دەکرێت بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass، شایەنی باسە لە بەرواری 10/1/2019ـدا یاری Ultimate Marvel vs. Capcom 3 بەردەستکرا بۆ بەشداربووان کە یەکێکە لە یاریە ناوازەکانی ئەم مانگە.

سەبارەت بە خزمەگوزاری Xbox Game Pass ئەوا لە ئێستادا بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی Xbox One بە بڕی 1$ دۆلار بۆ مانگی یەکەم و 10$ـیش بۆ مانگەکانی دیکە، لە ڕێگای خزمەتگوزاریەکەوە دەتوانیت سەدەها یاری تاقیبکەیتەوە لەگەڵ ئەوەشدا هەر یاریەکی نوێ ڕابگەیەنرێت ئەوا دەتوانیت بە خۆڕایی یاریەکە تاقیبکەیتەوە.

لیستی ئەو یاریانەی بەردەست دەکرێن بۆ بەکارهێنەرانی Xbox One:-

  • We Happy Few ئەمڕۆ زیاد دەکرێت
  • The LEGO Movie Videogame ئەمڕۆ زیاد دەکرێت
  • Middle-Earth: Shadow of Mordor لە بەرواری 24/1ـدا بەردەست دەکرێت
  • Saints Row: The Third لە بەرواری 24/1ـدا بەردەست دەکرێت
بۆچونی تۆ