ئامێرە هەمەجۆرەکان
18, كانونی دووهم 2019
7 باشترین ئامێری فراوانکردنی مەودای شەپۆلی وایفای “Wi-Fi Extender”

هەندێک کات وا ڕێک دەکەوێت وایفای بە هاوبەشی لەگەڵ ماڵە دراوسێکەتدا بەکاربهێنیت، بەڵام ئەگەر زۆرە بە هۆی جیاوازی مەودا و دووری لە ئامێری وایفایەوە لە لای یەکێکتان وایفایەکە درەنگ تۆڕەکان بکاتەوە یاخود هەر نەیانکاتەوە. کەی ئای تی ئێن ٧ باشترین ئامێرتان پێ دەناسێنێت کە شیاون بۆ کڕین و تایبەتن بە فراوانکردنی مەودای شەپۆلی وایفای.
- Amped Wireless Titan-EX AC1900
ئێجگار بە توانایە، هەر بۆیە لە پێش هەموویانەوە دانراوە. خاوەن ٢ باندە لەگەڵ ٥ دەرچەی LAN، دەتوانرێت کاری پێ بکرێت بە کردنەوەی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و یاریکردن بە بێ خاوبوونەوە و پچڕان.
نرخی ١١٣$ (بەستەری کڕین)
قەبارەی بچووکە و بە سویچ پلاکەوە دەکرێت بۆ کار پێکردن، توانایەکی باشی هەیە لە فراوانکردنی شەپۆلی وایفای و وایفای خاو ناکاتەوە و لە نرخیشدا گونجاوە.
نرخی ٣٩$ (بەستەری کڕین)
خاوەن ٢ باندی فراوانکردنی شەپۆلە و توانایەکی بەهێزی هەیە و خاوەن دەرچەیەکی جۆری LAN ـە، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانی ئاسانە و ئاسان دادەمەزرێت. 
نرخی ٨٠$ (بەستەری کڕین)
بە هەمان شێوە ئەمیش خاوەن ٢ باندە، ئاسان دادەمەزرێت بەڵام کەمێک قەبارەی گەورەیە.
نرخی ١٩٩$ (بەستەری کڕین)
خاوەن دیزاینێکی جوانە و بەهێزە، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە شەپۆلی وایفای ٥ گێگا هێرتز دەکات.
نرخی ٦٩.٧٧$ (بەستەری داگرتن)
بەتوانایە و قەبارەی بچووکە، خاوەن دەرچەکانی USB 3.0 و USB 2.0 و eSATA و دەرچەیەکی LAN و دوو باندە.
نرخی ٥٦.٨٦$ (بەستەری کڕین)
- Google WiFi system 1-Pack
قەبارەی ئێجگار بچووکە، بەڵام توانایەکی هێندە زۆری نییە بۆ فراوانکردنی مەودای شەپۆلی وایفای و بە زۆری لە نێو باڵەخانەیەکدا بەکاردەهێندرێت بۆ فراوانکردنی مەودای شەپۆلی وایفای لە ژوورەکاندا.
نرخی ٩٩$ (بەستەری کڕین)
تێبینی:
ئەگەر یەکێک لە ئامێرەکانت پێ گونجاو بوو و دەتەوێت هەوڵی کڕینی بدەیت کۆمپانیای KRDـتان بۆ پێشنیار دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـیەوە بە کەمترین کات و باشترین نرخ کاڵاکانتان لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چینەوە بهێننەوە بۆ کوردستان، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها ناردنی بەستەری کاڵاکەیە بۆ وێبسایتی KRD تاوەکو نرخ و کاتی پێویست بۆ هێنانەوەی کاڵاکەت بزانیت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.