ئەندرۆید

وەشانی نوێی ڕووکاری MIUI ڕەوانەی Pocophone F1 کرا تایبەت بە چاکسازی لە کامێرادا

شاومی بەردەوامە لە خستنە بەردەستی باشترین تایبەتمەندییەکان بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی Pocophone F1 لە ڕێگای وەشانەکان، بۆ ئەم مەبەستە شاومی وەشانێکی نوێی MIUI (بنچینەکراو لەسەر Android Pie) ـی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلە ئاست بەرزەکەی کرد.

وەشانە ڕەوانەکراوەکەی مۆبایلەکە وەشانی تاقیکاری جێگیری ژمارە 10.2.2.0 ـە و قەبارەی ٣١١ مێگابایتە، چەند نوێکاری و چاکسازییەک لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:

  • تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە توانای 960fps.
  • زیادکردنی تایبەتمەندی slow-motion بە توانای 120fps و 240fps.
  • چاکسازی لە تایبەتمەندی باری ڕووناکی کەم (Low Light Mode).
  • لە خۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی نوێکراوەی ئەندرۆید.

شاومی لە پێشوودا بەڵێنی دابوو کە لە وەشانی داهاتوودا تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە توانای 960fps زیاد بکات، دواجار کۆمپانیاکە لە وەشانەکەی ئەمڕۆیدا تایبەتمەندییەکەی بۆ کامێرای مۆبایلەکە زیاد کرد. دووبارە کۆمپانیاکە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی پۆکۆ بەڵێن دەدات کە لە وەشانی مانگی داهاتوودا تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و توانای 60fps بۆ کامێرای مۆبایلەکە زیاد بکەن.

وەشانە نوێیەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە جیهاندا ڕەوانەکراوە و بەمزووانە بۆ گشت بەکارهێنەران ڕەوانە دەکرێت. دەتوانیت بەم شێوەیە پشکنین بۆ وەشانەکە بکەیت و دایبگریت(ئەگەر بەدەستت گەیشتووە):

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی About phone
  • کرتەکردن لە دوگمەی Update

وەشانەکەت بەدەست گەیشتووە؟ ئەزموونێکی چۆنە؟

19 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704