چۆنییەتی
20, کانوونی دووەم 2019
چۆنیەتی گواستنەوەی پەڕگەکان لە نێو ئەپی Numbers ـەوە بۆ Excel لە iOS و macOS

هەندێک جار پەڕگەیەکی Spreadsheet لە نێو ئەپی Numbers ـدا درووست دەکەیت و دەتەوێت لە دواتردا پەڕگەکە لە نێو ئەپی Excel ـدا بکەیتەوە، بەڵام بێگومان ڕاستەوخۆ کارەکە جێبەجێ نابێت و دەبێت کرداری گواستنەوەی بۆ ئەنجام بدەیت. لەم بابەتەدا کەی ئای تی ئێن هەنگاو بە هەنگاو چۆنیەتی گواستنەوەی پەڕگەکان لە نێو ئەپی Numbers ـەوە بۆ Excel لە iOS و macOS ـتان نیشان دەدات.
لە macOS ـدا:
- هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی پەڕگە Spreadsheet ـەکەت، کرتە لە دوگمەی File بکە لە شریتی لیستەکان.
- هەنگاوی دووەم: کرتە کردن لە Export To و لە پاشان کرتە کردن لە Excel

- هەنگاوی سێیەم: لە پاش ئەنجامدانی هەنگاوەکەی پێشوودا، پەنجەرەیەک دەکرێتەوە و چەند هەڵبژاردنێکت دێتە بەردەست، ئەگەر دەتەوێت پەڕگەکەت بە شێوەی sheet نیشان بدات کرتە لە One per sheet بکە، ئەگەر دەتەوێت پەڕگەکەت بە شێوەی خشتە نیشان بدات One per sheet هەڵبژێرە.

- هەنگاوی چوارەم: لە پاش ئەنجامدانی ڕێکخستنەکان، کرتە لە دوگمەی Next بکە.
- هەنگاوی پێنجەم: پەنجەرەیەک دەکرێتەوە، شوێنی پەڕگە گواستراوەکەت دەستنیشان بکە و ناوێکی لێ بنێ. دواتر کرتە بکە لە دوگمەی Export.

- هەنگاوی شەشەم: لە دوای ئەنجامدانی هەنگاوەکانی پێشوو، ئێستا بڕۆ پەڕگە گواستراوەکەت بکەرەوە.
لە iOS ـدا:
- هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی پەڕگە Spreadsheet ـەکەت، کرتە کردن لە سێ بازنەکەی سەرەوە.
- هەنگاوی دووەم: کرتە کردن لە بژاردەی Export.

- هەنگاوی سێیەم: کرتە کردن لە Excel. لە پاشان دیاریکردنی ئەو شوێنەی کە دەتەوێت پەڕگەکەی تێدا بڵاو بکەیتەوە یاخود هاوبەشی پێ بکەیت.

داگرتنی Numbers بۆ iOS | داگرتنی Numbers بۆ macOS
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.