سامسۆنگ
22, کانوونی دووەم 2019
دزەپێکردنی نرخ و تەواوی تایبەتمەندیەکانی هەردوو مۆبایلی Galaxy M10 و Galaxy M20

بە پێی نوێترین ڕاپۆرتەکان وا بڕیارە کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلەکانی زنجیرەی Galaxy M Series ڕابگەیەنێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا یاخود لە دەستپێکی مانگی داهاتوو، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکانی ئەم زنجیرەیە ئەوانیش Galaxy M10 و Galaxy M20ـن، ئەوا لە ماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێک تایبەتمەندیەکان و نرخی هەردوو مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دوو مۆبایلە دەبنە جێگرەوەیەک بۆ مۆبایلەکانی Galaxy J Series و Galaxy C Series و Galaxy On Series.
گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی Galaxy M10:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی +HD و بە قەبارەی 6.2 ئینج لەگەڵ بوونی نۆچ لە بەشی سەرەوەی ڕوونما
- پڕۆسێسەر: شەش ناوکی لە جۆری Exynos 7872
- بیرگەی ناوەکی: 16 یان 32 گێگابایت
- ڕام: 2 یان 3 گێگبابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر
- نرخ: 8990 ڕوبیەی هیندی / 126$ دۆلار
گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی Galaxy M20:-
- ڕوونما: لە جۆری PLS TFT و بە ڕوونی +FullHD و بە قەبارەی 6.3 ئینج
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Exynos 7885
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید 8.1
- توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر
- نرخ: 12990 ڕوبیەی هیندی / 182$ دۆلار
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.