ئای ئۆ ئێس
22, کانوونی دووەم 2019
ئەپی Youtube Kids بۆ منداڵان + چۆنیەتی بەکارهێنان و ڕوونکردنەوەی بەشە گرنگەکانی ئەپەکە
لەم ڤیدیۆیەدا ئەپی Youtube Kidsـم ناساندووە، و لەگەڵیدا جەختم لەوە کردووەتەوە کە پێویستە دایکان و باوکان یوتیوبی گشتی و ئەپەکەی لە منداڵانیان دووربخەنەوە چونکە ناوەڕۆکی نەگونجاوی زۆر لە خۆی گرتووە کە نەشیاوە بۆ منداڵان و کاریگەریان لەسەر دروست دەکات. بینەری ڤیدیۆکە بن بۆ زانیاری زیاتر و ڕوونکردنەوەی بەشە گرنگەکانی ئەپەکە و چۆنیەتی بەکارهێنانی. بە هیوای سود.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!