هەواڵ
24, كانونی دووهم 2019
سپۆتیفای تایبەتمەندیەکی گرنگ و نوێی بۆ بەکارهێنەران بەردەستکرد

بێگومان هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ئەوەی بینەری لیستی گۆرانیەکانی هونەرمەندێک نەبیت لە خزمەتگوزاری سپۆتیفای، بە واتای ئەوەی گۆرانیەکانی ئەم هونەرمەندە دەردەکەوێت لە لیستی کارپێکەرەکان یان یەکەکانی ڕادیۆ ئەگەریش ئارەزوویان نەبیت، بەڵام وا دیارە ئەمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت چونکە لە داهاتوویەکی نزیکدا سپۆتیفای ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەر هونەرمەندێک ئارەزوویان لێی نییە بلۆکی بکەن هەتاوەکو چیدیکە دەرنەکەوێت لە لیستی کارپێکەرەکان یاخود وەک گۆرانی پێشنیارکراو.
لە ئێستادا سپۆتیفای کاردەکات لەسەر تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندیە لەسەر نوێترین وەشانی بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس، شایەنی ئاماژە پێدانیشە ئەم تایبەتمەندیە تەنها کاردەکات لەسەر پیشان نەدانی گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندەی بە شێوەی تاک گۆرانیەکەی ئەنجام داوە واتە ئەو گۆرانیانەی تێیدا بەشداری کردووە لەگەڵ گۆرانیبێژێکی دیکەدا دەردەکەوێت بۆ بەکارهێنەر و بێگومان ناشتوانێت ڕێگری لەمە بکات، تایبەتمەندیەکەش پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەران.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.