ئەپ و نەرمەکاڵا 27, كانونی دووه‌م 2019

چۆن فایلە دووبارەبووەکانی کۆمپیوتەرەکەت دەسڕیتەوە؟

لەم بابەتەدا بەهۆی چەند هەنگاوێکی سادە و نەرمەکاڵایەکی بەسوود، کێشە باوەکەی کۆمپیوتەر چارەسەر بکە کە دووبارەبوونەوەی فایلەکانی ویندۆوزە. ئەم کارە بەهۆی چەند نەرمەکاڵایەکەوە دەکرێت و ئێمە نەرمەکاڵای CloneSpy هەڵدەبژێرین.

سەرەتا لێرەوە نەرمەکاڵاکە دابگرە.

ئەم نەرمەکاڵایە بە شێوەیەکی زۆر سادە فایلە دووبارەبووەکان دەسڕێتەوە. کێشی سووکە و ڕووکارێکی سادەی هەیە و خێرایە. هەروەها خۆڕاییشە.

  • نەرمەکاڵاکە بکەوە
  • ئەو هاردە هەڵبژێرە کە دەتەوێت پشكنینی بکەیت.
  • پاشان لە خوارەوە Start Scanning دابگرە.
  • پاش تەواوبوون لە ئەنجامدا فایلە دووبارەبووەکان پێشان دەدات و تۆش بە کرتەکردن لە Delele all Matched files ئەم فایلانە دەسڕیتەوە.
بۆچونی تۆ