چۆنییەتی

چۆن هەژمارێکی نوێی جیمەیڵ دروست دەکەیت؟

دەکرێت تا ئێستا ئیمەیڵت نەبێت، ئاساییە! ئیمەیڵ نامەی ئەلکترۆنییە و زۆر جار وەک پێناسی بەکارهێەرە. کۆمپانیای گووگڵ خاوەن خزمەتگوزاری ئیمەیڵە بە ناوی جیمەیڵ. ئەگەر تا ئێستا جیمەیڵت نییە، ئەوا ئێستا پێویستە دروستی بکەیت! بە چەند هەنگاوێکی سادە.

  • لە کۆمپیوتەرەکەتەوە یان یان مۆبایل، بڕۆ سەر پەڕەی Create Google Account.
  • چەند بۆشاییەک دەبینیت، لەوەی یەکەم کە “First Name”ـە، ناوی خۆت بنوسە و لەوەی دووەمیش ناوی باوک یان خێزان.
  • لە بۆشاییەکەی خوارەوە کە “Password”ـە، تێپەڕە-وشەکەت بنوسە و مەیدە بە کەس. بۆ تێپەڕە-وشەیەکی بەهێزیش، پیتی گەورە و بچووک لەگەڵ ژمارە و هێمای جیاواز بەکاربێنە.
  • کرتە لە Next بکە.
  • چەند بۆشاییەکی دیکە دەبینیت، لە بۆشایی Date of Birth بەرواری لە دایکبوونت بنوسە.
  • کرتە لە Next بکە پاش ئەوەی یاسای بەکارهێنانت خوێندەوە، کرتە لە I Agree بکە.

ئێستا خاوەن ئیمەیڵی خۆتیت و بەکارهێنەری جیمەیڵیت.

27 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
497