هەواڵ

باشترین یاریەکان لە ئێستادا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر

وەک ئاشکرایە جۆرەها یاری بوونی هەیە و ڕۆژانەش تاقیدەکرێنەوە لە لایەن گەیمەرانەوە، هەروەها یاریەکانیش دۆخی تایبەت بە خۆیان هەیە بە نموونە هەندێک لە یاریەکان دۆخی تاکە کەسی واتە Single-Playerـیان تێدا بەردەستکراوە و هەندێکی تریشیان بە شێوەی یاری بە کۆمەڵ Multiplayerـە، دۆخی دیکەش بوونی هەیە تێیدا یاریکەر دەبێت لە چیرۆکی یاریەکە تێبگات و تەواوی بکات، وە بێگومان هەندێک یاریش بوونی هەیە هەڵگری هەر سێ دۆخی یاریکردنەکەی سەرەوەی تێدا بەردەستکراوە، هەر لەم بارەیەشەوە ماڵپەڕی PC Gamer لیستی باشترین یاریەکانی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بڵاوکردەوە.

باشترین یاریەکان بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر:-

  • Slay the Spire
  • Resident Evil 2
  • Rainbow Six Siege
  • Fortnite Battle Royale
  • Into the Breach
  • CS:GO
  • Warframe
  • Dusk
  • Battlefield 5
  • Hitman 2
  • PUBG
  • Katamari Damacy Reroll
  • Return of the Obra Dinn

جێگای ئاماژە پێدانە یاری Resident Evil 2ـی گەشەپێدراو لە لایەن کۆمپانیای Capcom لە بەرواری 25/1/2019ـدا ڕاگەیەنرا لەسەر سەکۆکانی کۆمپیوتەر و Xbox One و PS4 و لە ئێستاشدا بەکارهێنەرانێکی باشی لە خۆی کۆکردووەتەوە لەو ماوە کەمەی تێیدا ڕاگەیەنراوە، سەبارەت بە یاریەکانی دیکەش ئەوا زۆربەیان ناسراون و توانیویانە لە سەرەتای ڕاگەیاندیانەوە هەتاوەکو ئێستاش بەکارهێنەرێکی زۆر لە خۆیان کۆبکەنەوە و بە دڵنیایشەوە فرۆشێکی زۆریان هەبێت.

سەرچاوە:

28 كانونی دووه‌م، 2019