ئەپڵ

گەشەپێدەران 120 ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە لە ساتی درووستبوونی کۆگای ئەپ ستۆرەوە

کۆگای ئەپ ستۆر لە ڕێکەوتی 10ـی 7ـی 2008 ـەوە بە بوونی 500 ئەپەوە کرایەوە، ئەپڵ ئاماری داهاتی گەشەپێدەرانی کۆگاکەی لە یەکەم ڕۆژی درووستبوونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ ئاشکرا کرد.

سەرجەمی داهاتی گشت گەشەپێدەرانی ئەپڵ لە ڕێگای کۆگای ئەپ ستۆرەوە لە ساڵی 2008 تاوەکو ئێستا 120 ملیار دۆلار بووە، بە جۆرێک کە داهاتە بەدەست هاتووەکە لە ڕێگای کڕینی ئەپ و یارییەکانی نێو ئەپ ستۆر و ئەنجامدانی کڕینی ناوخۆیی ئەپ و یارییەکان لە لایەن بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی ئەپ و یارییە جۆراوجۆرەکانی نێو کۆگاکە بە بەردەوامی ڕووی لە هەڵکشانە، بێگومان لەگەڵ ئەمەشدا داهاتی گەشەپێدەران ڕوو لە زیاد بوون دەکات.

سەرچاوە:

28 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
244