ئای ئۆ ئێس

ئەپی Gmail بە ڕووکاری مەتێریاڵەوە بۆ مۆبایل نوێ دەکرێتەوە

گووگڵ لە ڕابردوودا هەنگاوێکی باشی ناوە بۆ نوێکردنەوەی ڕووکاری خزمەتگوزارییەکانی بە ڕووکاری مەتێریاڵ. هەرچەندە لە پێشوودا گووگڵ دیزاینی خزمەتگوزاری Gmail ـی لە وێبدا نوێ کردبووەوە، بەڵام ڕووکارەکە بۆ ئەپی تۆڕەکە لە ئای ئۆ ئێس و ئەندۆرید زیاد نەکرابوو. دوای ماوەیەکی زۆر گووگڵ ڕایگەیاند کە دیزاینی ئەپی خزمەتگوزارییەکە لە مۆبایل بە ڕووکاری مەتێریاڵەوە نوێ دەکرێتەوە.

نوێکردنەوەی ڕووکاری ئەپەکە بەشی سەرەکی ئەپەکە و بەشی بینی خێرا و وەڵامدانەوە و ئەوانی دیکە دەگرێتەوە، وە لەگەڵ زیادکردنی ڕووکارە نوێیەکە ڕەنگی پاشبەندی ئەپەکە زیاتر ڕووناکتر دەبێت. هەروەها لەگەڵ زیادکردنی ڕووکارە نوێیەکە، ئاگادارکەرەوە بۆ ئەو ئیمەیڵە هاتووانە زیاد دەکرێت کە بەستەری متمانە پێنەکراویان تێدایە و پێشنیارت بۆ دەکات بەستەرەکان نەکەیتەوە و ئیمەیڵەکە بسڕیتەوە بۆ سەلامەتی زانیارییەکانت.

وا بڕیارە گووگڵ لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕووکارەکە بۆ ئەپی Gmail لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید نوێ بکاتەوە.

داگرتنی Gmail بۆ ئای ئۆ ئێس | داگرتنی Gmail بۆ ئەندرۆید 

سەرچاوە:

30 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
244