ئەپڵ

ئامارەکانی ٢٠١٨ بڵاوکرانەوە، فرۆشی ئایفۆن و گالەکسی کەمی کردووە

 

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Canalys دەربارەی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە ٢٠١٨دا فرۆشی هەریەک لە ئایفۆن و گالەکسی کەمی کردووە، لە چارەکی چوارەم و کۆتایی ساڵەکەدا بە بەراورد بە هەمان چارەکی ٢٠١٧، فرۆشی ئایفۆن ٧.٣٪ و هی مۆبایلەکانی سامسۆنگ ٥.٣٪ کەمی کردووە و ئەپڵ بە جیاوازییەکی ئێجگار بچووک لە پلەی یەکەمی ئەو چارەکە بووە، هاوکات هواوەی و ئۆپپۆ گەشەی بەرچاویان کردووە، بە تایبەت هواوەی، لە کۆتا چارەکی ٢٠١٨دا ٢٢ ملیۆن iPhone XR، ١٤ ملیۆن iPhone XS Max و ٩ ملیۆن iPhone XS بەڕێ کراونەتە بازاڕەکانی جیهان، هاوکات فرۆشی هواوەی بە ڕێژەی ٤٧.٣٪ زیادی کردووە!

سەبارەت بە کۆی گشتی ٢٠١٨، سامسۆنگ نزیکەی ٢٩٤ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی بەڕێ کردووەتە بازاڕەکان، نزیکەی ٢٣ ملیۆن کەمتر لە ٢٠١٧، بەڵام هەر لە پلەی یەکەمدا بووە، ئەپڵیش نزیکەی ٢١٢ ملیۆن مۆبایلی بەڕێ کردووەتە بازاڕەکان، نزیکەی ٤ ملیۆن کەمتر لە ٢٠١٧، هاوکات هواوەی بە ڕێژەی ٣٤.٥٪ گەشەی کردووە و ئێجگار نزیک بووە لە داگیرکردنی پلەی دووەم لە ئەپڵ! سەرەڕای ئەوەی فرۆشی ئۆپپۆ زیادی کردووە بەڵام هی شاومی زۆر زیاتر زیادی کردووە و بەمەش چووەتە پلەی چوارەم و پێش ئۆپپۆ کەوتووە، فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە ٢٠١٨ بە گشتی بە بەراورد بە ٢٠١٧، ٤.٦٪ کەمی کردووە.

سەرچاوە :

gsmarena.com

30 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257