ئەپڵ 30, كانونی دووه‌م 2019

ئەپڵ داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاو کردەوە

کۆمپانیای ئەپڵ بە ناخۆشترین ساتەوەختەکانیدا تێدەپەڕێت لە دوای کەمکردنی فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکانی و کەمکردنی بەهای کۆمپانیاکە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئەمیشیان هیچ جێگای دڵخۆشی نییە بۆ کۆمپانیاکە.

بە پێی کۆمپانیاکە بێت داهاتی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 84.3 ملیار دۆلار بووە کە بڕی 19.97 ملیار دۆلاریان لە ماوەی پشووەکاندا بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داهاتی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی پار ساڵ 88.3 ملیار دۆلار ببو. ئەپڵ ئاشکراکردنی داهاتەکەی بە بێ ئاماژەدان بە فرۆشتنی یەکەی ئایفۆن بووە، بەڵام پێگەی Strategy Analytics ئاماژە بە فرۆشتنی یەکەی ئایفۆنی کۆمپانیاکە دەدات و دەڵێت؛ 65.9 ملیۆن دانە لە ئایفۆن لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا فرۆشراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەپڵ لە کۆتا چارەکی ساڵی پاردا 77.3 ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتبوو و بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێژەی %15 فرۆشی ئامێرەکە کەمی کردووە.

هەرچەندە ئەپڵ فرۆشتنی یەکەی ئایفۆنی لە ئامارەکەیدا ئاشکرا نەکرد، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت 900 ملیۆن ئایفۆنی کارکردوو لە ئێستادا بوونی هەیە.

بۆچونی تۆ