ئۆپۆ
30, کانوونی دووەم 2019
ئۆپۆ مۆبایلی Realme C1 2019ـی بە هەڵبژاردەی زیاتری بیرگە و نرخی 105$ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای Realme ڕۆژی ڕابردوو بە فەرمی مۆبایلی Realme C1 2019ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە لە ڕووی تایبەتمەندیەوە جیاوازیەکی ئەو و تۆی نییە لەگەڵ Realme C1ـدا بەڵام ئەم جۆرەیان خاوەنی هەڵبژاردەی زیاتری بیرگەیە، شایەنی باسە ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە پاش ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانی 1 ملیۆن یەکە بفرۆشێت لە مۆبایلی Realme C1.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
- ڕام: 2 یان 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.2
- توانستی پاتری: 4230 ملیی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
- ڕەنگ: ڕەش و شین
- نرخ: 105$ بۆ جۆری 2/32 گێگابایت و 120$ بۆ جۆری 3/32 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: 5/2/2019

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.