ئای ئۆ ئێس

مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە ئەپی Outlook بە ڕووکاری نوێوە بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستکرد

مانگی ڕابردوو مایکرۆسۆفت وەشانی تاقیکاری ئەپی تایبەت بە پۆستە ئەلکترۆنییەکانی Outlook بە ڕووکاری نوێوە بۆ ئەو کەسانە بەردەست کرد کە خوازیاری تاقیکردنەوەی ڕووکارە نوێیەکە بوون لە ئای ئۆ ئێس، دواجار و ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی لە ئەپەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس بەردەست کرد کە خاوەن ڕووکارێکی نوێیە.

لە ڕووکارە نوێیەکەی Outlook ـدا دوگمەکانی Focused و Other لە بەشی سەرەوەدا دانراون و دەتوانرێت بە ئاسانی ئاڵوگۆڕیان پێ بکرێت، هەروەها دوگمەکانی Filter و نووسینی پۆستی ئەلکترۆنیش بە هەمان شێوە لە سەرەوە دانراون، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی سپی پاشبەندی ئەپەکە لە ڕووکارە نوێیەکەدا ڕووناکتر کراوە.

هەرچەندە پێشووتر کۆمپانیاکە بەڵێنی دابوو کە دۆخی تاریک بۆ ئەپەکە زیاد بکات، بەڵام زیادکردنی دۆخی تاریک بەشێک نەبوو لە نوێکردنەوەکەی ئەمڕۆی ئەپەکە، بەڵکو کۆمپانیاکە سەرقاڵی زیادکردنی دۆخەکەیە و لە وەشانەکانی داهاتوودا زیاد دەکرێت. هەروەها مایکرۆسۆفت بەمزووانە دیزاینی ئەپەکە لە ئەندرۆیددا نوێ دەکاتەوە، بە پێچەوانەی ڕووکارە نوێیەکەی ئای ئۆ ئێسەوە دەبێت و لە دیزاینە نوێنەکەی ئەندرۆید زیاتر پشت دەبەسترێت بە ڕەنگی شین نەوەک سپی.

کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپەکە بۆ ئای ئۆ ئێس

سەرچاوە :
31 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509