هەواڵ 2, شوبات 2019

هاککرانی یاری Resident Evil 2 پاش هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی

ڕۆژی ڕابردوو گروپی بەناوبانگی CODEX سەرکەوتوو بوون لە تێپەڕاندنی پاراستنی یاری دووبارە دروستکراوەی Resident Evil 2 کە نزیک هەفتەیەک دەبێت ڕاگەیەنراوە، Resident Evil 2 لە بەرواری 25/1/2019ـدا بەردەستکرا لەسەر سەکۆکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر هەروەها یاریەکە لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە هەتاوەکو ئێستا فرۆشێکی زۆر باشی تۆمارکردووە و جێگای لە دڵی گەیمەراندا کردووەتەوە بە شێوەیەک یاریەکە توانیویەتی بە ڕێژەی لە سەدا 93% بە دڵبوونی 10/10 بە دەست بهێنێت لە کۆگای ستیم.

لەم بارەیەوە ڕۆژی ڕابردوو گروپی CODEX سەرکەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی پاراستنی یاریەکە و پاشان هەستان بە بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان، Resident Evil 2 کاردەکات بە سیستمی پاراستنی دینۆڤۆ وەشانی 5.5 ئەمەش نوێترین وەشانی ئەم پاراستنەیە بەڵام سەرەڕای ئەمەش گروپەکە سەرکەوتوو بوون تێپەڕاندنی، وێڕای ئەوەی ئێمە وەک کەی ئای تی ئێن بە هیچ شێوەیەک پشتگیری لە یاری کڕاککراو یاخود هاککراو ناکەین و پێشنیار دەکەین لە کۆگای فەرمیەوە یاریەکە بکڕن، هەر بۆیە لێرەدا تەنها ئەرکی خۆمان بەجێ گەیاندووە و هەواڵەکەمان گواستووەتەوە.

Resident Evil 2 لە ئێستادا بە نرخی 60$ بەردەستە بۆ سەکۆکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر.

تاگەکان CODEX Resident Evil 2
بۆچونی تۆ