ئای ئۆ ئێس
19, شوبات 2013
ئەپڵ iOS6.1.2ی ڕاگەیاند + داگرتن بە لینکی ڕاستەوخۆ

زۆر نابێت کە ئەپڵ ئای ئۆ ئێس ٦.١ی ڕاگەیاندووە و بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک کێشەوە کە لەم نێوەندەدا بڵاوکرایەوە و بەکاربەران ناڕەزاییان دەربڕی، ئەپڵ بەڵێنی دا کە بەزووترین کات چارەسەریان بکات و ئەمڕۆ بەڵێنەکەی خۆی گەیاندە جێ و وەشانی ئای ئۆ ئێس ٦.١.٢ ڕاگەیاندوو و چارەسەری چەند کەلێنێکی کردووەو چارەسەری دابەزینی پاتری کردووە و ئێستا ئەم وەشانە بۆ هەموو ئامێرەکانی ئەپڵ ئامادەیە.
لێرەوە بە لینکی ڕاستەوخۆ دایبەزێنە:
تێبینی: بۆ ئەوەی جەیلبرەیکەکەت لە دەست نەدەیت دووربکەرەوە لە ئەپدەیت کردنی ئامێرەکەت چونکە تا ئێستا گروپی ئیڤەیدەرسی خاوەنی جەیلبرەکی ئیڤەیژن ڕایان نەگەیاندووە کە جەیلبرەیکەکەیان گونجاوە بۆ ئەم وەشانە یان نا!
سەرچاوە Redmond
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!