سامسۆنگ 3, شوبات 2019

دزەپێکردنی چەند وێنەیەکی نوێی مۆبایلی Galaxy S10E

لە ئێستادا زۆرینەی ماڵپەڕەکان گرنگی بەو هەواڵانە دەدەن کە پەیوەندیدارن بە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەوانیش گالەکسی ئێس 10 و گالەکسی ئێس 10 پڵەسن، هەر لەم بارەیەوە لە ماوەی ڕابردوودا چەند وێنەیەکی پەیوەندیدار بە مۆبایلی گالەکسی ئێس 10 ئی دزەپێکرا، ئەم جۆرەی گالەکسی ئێس 10 تێچووی کەمترە بە بەراورد بە هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس 10 و ئێس 10 پڵەس.

لە وێنەکاندا ڕووی پێشەوە و پشتەوە لەگەڵ لاتەنیشەکانی مۆبایلەکە دەردەکەوێت، وا دیارە ئەم جۆرەیان هەڵگری دوو کامێرا دەبێت لە پشتەوە بە پێچەوانەی ئێس 10 و ئێس 10 پڵەس کە وا دیارە خاوەنی سێ کامێرا دەبن، هەروەها لە بەشی پێشەوەش خاوەنی تەنها یەک کامێرایە، بەڵام ئەوەی لە وێنەکاندا تێبینی کرا لە لایەن زۆرێک لە بەکارهێنەرانەوە نەبوونی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە بە شێوەیەک هەستەوەرەکە لە لاتەنیشتەکاندا جێگیرکراوە.

بەڵام سەبارەت بەو دوگمەیەی لە خوار دوگمەکانی زیادکردن و کەمکردنی دەنگن ئەوا ئەم دوگمەیە تایبەتە بە یاریدەدەری دەنگی Bixby.

تاگەکان Galaxy S10E
بۆچونی تۆ