هەواڵ
5, شوبات 2019
دزەپێکردنی دەنگی زەمین لەرزەی نێو یاری فۆرتنایت

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگی زەمین لەرزەی نێو یاری فۆرتنایت دزەیپێکرا و پێشبینیش دەکرێت ئەم ڕووداوە ببێتە کۆتاییهاتنی وەرزی حەوتەمی یاریەکە، لەم بارەیەوە و بە پێی دەنگە دزەپێکراوەکە وا دیارە 50 زەمین لەرزە بوونی دەبێت و هەر یەکێکیشیان لەوەی پێش خۆی بەهێزتر دەبێت، هەتاوەکو ئێستاش زانیاری دیکە لە بارەی ئەم زەمین لەرزەیە و ئەنجامەکانی پاش ڕوودانی بوونی نییە و بێگومان بەکارهێنەرانی ئەم یاریەش دڵخوازی بینینی ئەم ڕووداوەن.
لەم بارەیەوە دەتوانن گوێبیستی دەنگەکە ببن لەو ڤیدیۆیەی خوارەوە، وەک وەبیرهێنانەوەیەک یاری فۆرتنایت یاریەکە لە جۆری باتڵ ڕۆیاڵ و بە خۆڕایی بەردەستە بۆ سەرجەم سەکۆکانی یاریکردن هەروەها بڕیاڕە لە بەرواری 1/3/2019ـدا وەرزی هەشتەمی یاریەکە دەست پێبکات و ئێمەش وەک کەی ئای تی ئێن پاش ڕاگەیاندنی بە فەرمی زانیاری زیاتر لە بارەی وەرزە نوێیەکە بۆ ئێوەی خوێنەر بەردەست دەکەین.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.