هەواڵ

کۆمپانیای سۆنی بە فەرمی PlayStation 4ی ڕاگەیاند + ڤیدیۆ

دوێنێ شەو کۆمپانیای سۆنی بەفەرمی بەرهەمێکی تری لە ئامێری کارپێکردنی ڤیدیۆییەکانی بە چەند گۆرانکاری نوێوە بڵاوکردەوە بەناوی ” Play Station 4 ” بە نوێترین گۆرانکاری و تایبەت مەندی نوێوە ، تایبەت مەندی ئەم ئامێرە بریتیە لە پرۆسسەرێکی x86-64ی لە جۆری AMD ٨ ناوکی ناسراو بە Jaguar  هەمان تایبەت مەندی پێشووتر و لەگەڵ هەبوونی بیرگەیەکی تایبەت ٨ گێگا بایت لە جۆری GDDR5.

وە بیرگەیەکی دەرەکی و پێوە لکاوی هەیە لەگەلیەتی بە هەبوونی ١٧٦ گێگا بایتی دەرەکی ، وە لەگەڵ خوێندنەوەو کارپێکردنی Blue-Ray کە توانی هەڵگرتنی ٦تاکو٨ جۆری دیڤیدی هەیە ، وە لەگەڵ هەبوونی خزمەتگوزاری 802.11n وایفای و بلوتوس 2.1 و وە لەگەل USB 3.0 و HDMI ، وە هەروەها سۆنی دوێنێ شەو دەستییەکی یارپێکردنەکانی بڵاوکردەوە کە بە نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەم کراوەو و پێێ دەڵێن Daul Shock 4 ، بە هەبوونی شاشەیەکی تەچ و کامێراو نیشاندانی وێنەیە ٣ دورییەکان و بە دەست لێدانی دەتوانرێت یاریی پێ بکرێت ، هەروەها لەگەل بوونی ڕوکاری پێشوتری نیشاندانی ڕوکارەکەی پێشوتر و بوونی خزمەتگوزاری Gaikai بۆ کرین و دەست خستنی یارییەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە کۆگاکە ، خزمەتگوزاری فەیسبووك ، بریتییە لە بڵاوکردنەوەی راستەوخۆ وێنە و ڤیدیۆکان لە PS4 ەوە بۆ تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووك .

تایبەتمەندییەکانی PS4 لە لیستێکدا:

دەتوانن لێرەوە تەواوی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی پلەیستەیشن ٤ ببینەوە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=RiNGZMx2vhY[/youtube]

چەند ترەیلەرێکی تایبەت بە یارییەکانی PS4
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=6kJkiwDeWqQ[/youtube] [youtube]http://www.youtube.com/watch?v=u541wKmf0UU[/youtube] [youtube]http://www.youtube.com/watch?v=q59tHyhDMkI[/youtube]

21 شوبات، 2013