ئاسایشی ئەلیکترۆنی

زیادکراوێکی نوێ پشکنین بۆ پارێزراوی وشە نهێنییەکانت دەکات لە وێبگەڕی Google Chrome ـدا

لە هەنگاوێکی نوێ گووگڵدا بۆ پارێزراوتری بەکارهێنەرانی وێبگەڕی Google Chrome، زیادکراوێکی نوێی لە کۆگای وێبگەڕەکەدا بەردەستکرد کە توانای پشکنینی هەیە بۆ ئەو وشە نهێنییانەی کە دەیان نووسیت.

زیادکراوە نوێیەکەی گووگڵ ناوی Password Checkup ـە، کاتێک وشەی نهێنی هەژمارەکەت لە ماڵپەڕێکدا دەنووسیت، لە حاڵەتی ناپارێزراوی وشەی نهێنی هەژمارەکەت لە داتابەیستی ماڵپەڕەکەدا یاخود بازرگانی کردن پێوەی، زیادکراوەکە ئاگادارت دەکاتەوە و پێت ڕادەگەیەنێت کە وشەی نهێنییەکەت چیدیکە پارێزراو نییە بە هۆی شکاندنی یاسای پارێزراوی داتا لە لایەن ماڵپەڕەکەوە و داوات لێدەکات دەستبەجێ وشە نهێنییەکە بگۆڕیت.

ئەمە یەکەم خزمەتگوزاری لەو شێوەیە نییە کە تاوەکو ئێستا بەردەست کرابێت، بەڵکو 1Password ـیش پێشووتر خزمەتگوزاری هاوشێوەی ڕاگەیاندبوو. وشە نهێنییەکان بە تەواوی پارێزراون لە کاتی کارپێکردنی زیادکراوە نوێیەکەی گووگڵ و پێش ئەوەی وشە نهێنییەکانت بنێردرێت بۆ گووگڵ دەکرێن بە کۆد، هەر بۆیە هیچ ڕێگایەک نییە تاوەکو کۆمپانیاکە بتوانێت وشە نهێنییەکانت ببینێت.

ئەگەر جەخت لەسەر پارێزراوی وشە نهێنییەکانت دەکەیتەوە، پێشنیارت بۆ دەکەین زیادکراوەکە داببەزێنیت بۆ وێبگەڕەکەت. زیادکراوەکە لە ئێستادا بۆ وێبگەڕی Google Chrome لە دیسکتۆپ بەردەستە. کرتە بکە بۆ داگرتنی زیادکراوەکە.

سەرچاوە :

6 شوبات، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840