جۆراوجۆر

باسێک دەربارەى کۆمپانیای ئینتێل (Intel )

ئینتێل (هێمایی بۆرسە (INTS) کارگەیەکى پێشەنگى جیهانیە و پەرەپێدەرى یەکەى چارەسەرى ناوەندی وچیپسێتی کۆمپیوتەرەکانە. لە ساڵى ١٩٦٨ لەکالیفۆڕنیا، لە دۆڵى سلیکۆن، دامەزراوە. Intel لەکورت کراوەى ڕستەى ( integrated Electronics) سەرچاوەدەگرێت . لەساڵى ١٩٧١ Intel یەکەم یەکەى چارەسەرى ناوەندى ( microprocessors ) ى بۆ کۆمپیوتەرەکان ناساند، دوای ساڵانێک لەدروست کردنى یەکەی یادی بنچینەکراو بە نیمچە گەیەنەرەکان، تـوانی شۆڕشێکى گەورە لە شێوەی پیشەسازی کۆمپیوتەر بەرپابکات. زۆرینەى بەرهەمە گرینگ و بەنرخەکانى ئەم کۆمپانیایە ماوەتەوە کە چیپە مایکڕۆییەکانە، کە گەورەترین وەگەرخەری کۆمپیوتەرە کەسیەکان و دیسکەکان و تەلەفۆنە زیرەکەکان لەسەرتاپای جیهاندا. هەرچەندە، ئینتێل چەندان جۆری تری جیاواز لە چیپسێت و چارەسەری میمۆری و پێکهاتەى مۆبایلە زیرەکەکان و سۆفت وەیر بەرهەم دەهێنێت.

ئینتێل یەکێکە لە گەورەترین مالی وەگەرخەری لێکۆڵینەوە وپەرەپێدانى دۆڵی سیلیکۆن، هەوڵی چوونە پێشەوە دەدات لە  بەرەو پێشبردنى تەکنەلۆژیایی چیپ و  بەرهەمهێنانیان کە ناو دەبرێت بە( tick tock technology development  cadence   ) .  ئینتێل جەخت لە سەر بەردەوامیکردن لە دابین کردنى خێرایی دەکات بۆ کۆمپیوتەرو مۆبایل وهتد…..، چووستى و قابیلیەتى بەرهەمى چیپەکانیەتى ،هەروەها کۆمپانیای Intel شانازى دەکات، بەڕۆڵى گەورەى لەسەر یاسایی مۆر، کە لە ساڵى ١٩٦٥ دانرا و، دەڵێت “چڕى تڕانزستەر  لەسوڕێکى تەواوکاریدا دووهێندە دەبێت لە دوو ساڵدا”

هەرچەندە ئۆفیسە سەرەکییەکانی جێبەجێکردنی ئینتێل لە کالیفۆرنیا ماونەتەوە بەڵام کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکەى لە ویلایەتى دیلاوێرەیە، کارگەو شوێنى لێکۆڵینەوەکانى لەهەموو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا شوێنى تایبەت بەخۆى هەیە، وە ئەم تەکنەلۆژیایە لەهەموو جیهانیشدا بڵاوبۆتەوە. لەگەڵ چەندەها کارى هاوبەشى گەورە لە مەکسیکۆ و ئەریزۆن وماساچوسەتەس و ئێرلەندا و هیندستان و ئیسڕائیل . گرینگى گەشەکردنى مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەرە کێش سوکەکان، بووە هۆی وەبەرهێنان کردن لە چیپی بچوک و خۆگر و هەرزانتر. لە ڕاستیدا کۆمپانیاى ئینتێل دەبێتە یەکەم کۆمپانیا، لە دروست کردنى پڕۆسەى تەکنەلۆژى ئاست بەرز و ئاسان بۆ تەکنەلۆژیای پرۆسێسەری 14nm  . لە هۆکارە ترسناکەکان کە ڕووبەڕوى کۆمپانیا دەبێتەوە ئەوانیش بریتین لە:ـ بەرز بوونەوەى نرخ لە جیهاندا و پەککەوتنى ئەو زنجیرە کەلووپەلانەى هاوردە دەکرێن، لە نێوان وڵاتەکانى جیهاندا و گۆڕانکارى گەورە لە کارى بازرگانى و هەڵسوکەوتى بەکاربەر, لە بەرامبەر بەرهەمى تەکنەلۆژیادا.

سەرچاوە:کوردستان تایمز

22 شوبات، 2013