گەرمترین

مایکڕۆسۆفت بە فەرمی ڕێکەوتی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Build 2019ـی ئاشکراکرد

مایکڕۆسۆفت بە فەرمی ڕێکەوتی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Buildـی بۆ ساڵی 2019 ئاشکراکرد، کە لە شاری سیاتڵ لە ڕۆژانی ٦ بۆ ٨ی مانگی ٥ بەڕێوەدەچێت و خۆ تۆمارکردن لە ٢٧ی ٢ دەست پێدەکات.

هەروەک لە کۆتایی ئەم مانگە کارنامە و پلانەکانیان بۆ ئەم کۆنگرەیە ئاشکرا دەکەن، بەڵام وەکو هەمیشە کۆنگرەکە دەربارەی دوایین تەکنەلۆژیا و ئامرازەکان دەبێت بە ڕووی پەرەپێدەران لە بوارە جیاجیاکاندا، بۆ نمونە ڕاژەی هەوری و ژیری دەستکرد، و هەروەها نوێترین گۆرانکارییەکان لە سیستەم و ئەپە جیاجیاکانی کۆمپانیا.

چاوەڕوان دەکرێت مایکڕۆسۆفت نوێترین گۆڕانکارییەکانی ویندۆز ١٠ بخاتەڕوو، هەروەک چاوەڕوان دەکرێت Windows Core OS بخرێتە بەر باس کە لەسەر زۆربەی ئامێرەکانی مایکڕۆسۆفت کاردەکات، هەروەها خستنەڕووی چاویلکەی ڕاستی خەیاڵی ناسراو بە HoloLens و چەندان بابەتی تری جیاواز.

 

سەرچاوە:

6 شوبات، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1068