هەواڵ 7, شوبات 2019

یوبیسۆفت ڤیدیۆی جۆری Remasterـی لە یاری Assassin’s Creed III بڵاوکردەوە + بەرواری ڕاگەیاندن

کۆمپانیای یوبیسۆفت ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆی جۆری دووبارە دروستکراو یان باشترکراوی لە یاری Assassin’s Creed III بڵاوکردەوە و ئەم جۆرەش بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و سەکۆی یاریەکان هەروەها هەڵگری کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەبێت.

گۆڕانکاریەکان:-

  • گرافیکی یاریەکە باشترکراوە
  • هەڵگری سەرجەم چیرۆکە زیادکراوەکانی یاریەکە دەبێت
  • جۆرێکی باشترکراو دەبێت لە یاری Assassin’s Creed Liberation

هەروەک لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا دیارە ئەم جۆرەی یاری Assassin’s Creed III لە ڕووی گرافیکەوە باشترکراوە و ژینگەی یاریەکەش بە شێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری تێدا کراوە، هەروەها جۆرایەتی Texturesـیش باشترکراوە هەتاوەکو بگونجێت لەگەڵ ئامێرەکانی ئێستا، یاریەکەش (Assassin’s Creed 3 Remastered) لە بەرواری 29/3/2019ـدا بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

بینەری ڤیدیۆی یاریەکە بن:-

بۆچونی تۆ