گەرمترین
8, شوبات 2019
ئایا سه‌رکه‌وتنی یاری Apex Legends دەبێت هۆی بوونە خۆڕایی یاری Call of Duty – Blackout؟

زۆرێک له گه‌شه‌پێده‌رانی یاری به تایبه‌تی گه‌شه‌پێده‌رانی ماڵپەڕی IGN پێیان وایه، که ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی یاری Apex Legends له‌و ماوه که‌مه‌دا به‌ده‌ستی هێنا هه‌واڵێکی چاوه‌ڕه‌وان نه‌کراو بوو. به‌ڵام پێیان وایه که ئه‌گه‌ر کۆمپانیای Treyarch که خاوه‌نی زنجیره یاری Call of Dutyـیه به‌شی Black Out واته باتڵ ڕۆیاڵی یاریه‌که بکه‌ن به‌شێوه‌ی خۆڕایی، ئه‌وا به ده‌رفه‌تێکی باشی ده‌زانن که جارێکی تر بتوانێت پێشبکه‌وێت و به‌کارهێنه‌رانی ده‌ست بکه‌نه‌وه به یاری کردن.
جێگەی باسه، یاری Apex Legends له‌ماوه‌ی ٨ کاتژمێردا ١ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌بوو، وه له ماوه‌ی ٧٢ کاتژمێردا گەیشتە ١٠ ملیۆن یاریکەر. به‌م شێوه‌یه یاریه‌که ده‌نگدانه‌وه‌ی بهخۆیەوه بینی.
یاری Apex Legends لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و بە دڵنیایەوە بۆ کۆمپیوتەریش بە خۆڕایی.