ئای ئۆ ئێس
10, شوبات 2019
داهاتی یاری Fortnite لە iOS گەیشتە نیو ملیار دۆلار لە کەمتر لە ساڵێکدا

هێشتا ساڵێک تێنەپەڕیوە بەسەر بەردەستکردنی یاری Fortnite بۆ سیستەمی iOS، بەڵام یارییەکە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد لە پەیداکردنی داهاتتدا.
لە ڕێکەوتی 15 ـی 3 ـی 2018 ـەدا کۆمپانیای Epic Games درووستکەری یاری Fortnite، یارییەکەی بۆ سەکۆی ئای ئۆ ئێس و لە کۆگای ئەپ ستۆری سیستەمەکە بەردەست کرد، یارییەکە توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و بە تەنها لە 326 ڕۆژدا داهاتی 500 ملیۆن دۆلار تێپەڕ بکات، ئەمە لە کاتێکدایە یارییەکانی Clash Royale و Honor of Kings پێویستیان بە 389 و 405 ڕۆژ بووە تاوەکو بتوانن داهاتیان بگەیەنن بە 500 ملیۆن دۆلار.
ئەگەر داهاتە بەدەست هێنراوەکەی یارییەکە دابەش بکرێت، بۆ هەر ڕۆژێک 1.53 ملیۆن دۆلاری پەیدا کردووە. هەرچەندە ماوەیەکی کەمە یارییەکە بۆ سەکۆی ئەندرۆیدیش بەردەست کراوە، بەڵام داهاتی پەیدا کردووی جێی چاوەڕوانی کۆمپانیای درووستکەری نەبووە و تاوەکو ئێستا 100 ملیۆن دۆلاری لە سەکۆکەدا پەیدا کردووە.
کرتە بکە داگرتنی یاری Fortnite بۆ ئای ئۆ ئێس
کرتە بکە داگرتنی یاری Fortnite بۆ ئەندرۆید
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.