هەواڵ

هاککەرەکان هـــــاک کران

کۆمەڵە هاککەری Rustle League ڕایانگەیاند توانیویانە ئەکاونتی یەکێک لە هاککەرەکانی کۆمەڵەی ئەنۆنیمۆسی بەناوبانگ هـــاک بکەن،  کە ١٦٠٠٠ شوێنکەوتە (follower) ی هەبووە لە نێوانیاندا چەند ئەکاونتێکی دیاری تێدایە کە بە م دواییە هاک کراون لەوانە (Burger King و Jeep و پێشکەشکەری بەرنامەی تۆپگێڕی بی بی سی جێرمی کلارسۆن).هەروەها لە سەر NOTE ی تایبەت بە ئەکاونتەکەی ناوبراو  نووسیویانە ئەم  ئەکاونتە هاک کراوە، وە ئەم کۆمەڵە هاککەرە ئەوەی ڕاگەیاندووە کە پێشتر لەگەڵ کۆمەڵە هاککەری ئەنۆنیمۆس هاوکاری یەکتر بوون لە هەڵمەتێک بۆ ڕزگار کردنی ژیانی هەرزەکارێک کە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو لە ئینتەرنێت. گراهام کلۆلی ڕاوێژکاری یەکەم لە کۆمپانیای سۆفۆسی ئاسایشی ئینتەرنێت دەڵێت “هاککردنی ئەکاونتی هاککەرەکانی وەکو ئەنۆنیمۆس لەوانەیە بەهۆی   لاوازی مرۆڤەوە بێت بۆ نموونە بەکارهێنانی ئەو پاسۆردانەی کە لاوازن واتە زوو هاک دەکرێن وەک ئەوەی ئەوان ئەگەری ئەوەیان داناوە بۆ بەرامبەرەکانیان کە هەرگیز بیری لێ ناکەنەوەبەکارهێنانی پاسۆردی بەهێز بۆ ئەکاونتەکان پێویستە چونکە ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر ئەنۆنیمۆس هات سبەی ئەگەری هەیە بەسەر هەریەکە لە ئێمەش بێت “ئەمە لە کاتێکدا کە ئەکاونتی Burger King هاککرا هاککەرەکان وایان نیشاندا کە گوایە کۆمپانیای ناوبراو فرۆشراوە بە مەکدۆناڵد وە لە ئەکاونتی کۆمپانیای jeep   ەوە ڕیکلامیان بۆ کۆمپانیا ڕکابەرەکانی کۆمپانیای jeep   کرد .بەڵام ئەمە زۆری نەخایاند و خۆشیان کەوتنە داوی هاککەرەکانەوە.

سەرچاوە :خەندان، بی بی سی ، عەرەب ئایتی نیوز

24 شوبات، 2013