گووگڵ

گووگڵ 14 ڕووکاری نوێی لە کۆگای Chrome بەردەست کرد

چەند ساڵێکی زۆرە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بە ڕەنگی سپی ماوەتەوە، بێجگە لەوەی کە لە پێشوودا دەتوانرا ڕووکاری ڕەنگاوڕەنگ و جۆراوجۆر درووست بکرێن و ڕەوانەی کۆگای تایبەتی وێبگەڕەکە بکرێن. گووگڵ چەند ڕووکارێکی ڕەنگاوڕەنگ و تاریکی بەردەستکرد کە لە نێویاندا ڕووکاری ڕەش بوونی هەیە.

ڕووکارەکان لە لایەن دیزاینەرانی دیکەوە درووست نەکراون، بەڵکو لە لایەن تیمی دیزاینەرانی گووگڵەوە درووست کراون. ڕووکارە نوێیەکان 14 دانەن و بریتین لە:

  • بە تەنها ڕەش
  • ئەردەوازی
  • ئۆقیانوسی
  • وەنەوشەیی
  • شینی کلاسیکی
  • زەرد
  • ڕەش و سپی
  • گوڵە هەنگوین
  • گوڵی سوور
  • شینی کاڵ
  • کەفی دەریایی
  • مەریخی
  • بەرزی جیاوازی ڕەنگاوڕەنگی
  • پەمەیی

دەتوانیت لەم بەستەرەوە ڕووکارەکان بۆ وێبگەڕی گووگڵ کڕۆمەکەت بە دەست بخەیت.

چۆنیەتی زیادکردنی ڕووکارەکان:

  • کردنەوەی کۆکراوەی ڕووکارەکان لەم بەستەرەوە.
  • کرتە کردن لەسەر ئەو ڕووکارەی کە دەتەوێت زیادی بکەیت.
  • کرتە کردن لە دوگمەی Add to Chrome

ڕووکارەکان لە نێو وێبگەڕی گووگڵ کڕۆمدا لێرەوە (chrome://settings/appearance) دەستکاری دەکرێن.

تێبینی:

ڕووکارەکان تەنها بۆ وێبگەڕەکە لە دیسکتۆپ بەردەست کراون.

13 شوبات، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
930