ئاسایشی ئەلیکترۆنی

زانیاری ملیۆنان بەکارهێنەری پێگەی 500px دزەیان پێکرا

پێگەی 500px تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی وێنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد داتا و زانیارییەکانی ملیۆنان بەکارهێنەری دزەیان پێکراوە. ئەمەش بە هۆی کەلێنێکەوە کە ماوەیەکی زۆر بوونی هەبووە.

ئاشکرا بوو کە داتا و زانیارییەکانی 14.8 ملیۆن بەکارهێنەری پێگەکە دزەیان پێکراوە و کەوتوونەتە دەستی هاککەرانەوە، هەروەها پێگەکە لە پۆستێکی ئەلکترۆنیدا کە ڕەوانەی بەکارهێنەرانی کردووە داوای لە بەکارهێنەران کردووە کە وشە نهێنیەکانیان بگۆڕن بە مەبەستی پارێزراوی هەژمارەکانیان. هەروەها پێگەکە ئاشکرای کرد کە تیمەکەیان لە ناوەڕاستەکانی ساڵی ڕابردوودا هەستیان بە چەند چالاکییەکی ڕێگەپێنەدراو کردبوو لە سیستەمەکەیاندا، دواجار ئەمەش بووە هۆی دزەپێکردنی زانیارییەکانی ملیۆنان بەکارهێنەری پێگەکە.

زانیارییەکانی ئەو بەکارهێنەرانەی تۆڕەکە کە دزەیان پێکراوە بریتین لە؛ ناوی تەواو، ناوی بەکارهێنەر، ژمارەی نهێنی، ڕێکەوتی لە دایک بوون، شوێنی نیشتەجێ بوون و ئیمەیڵ. بەڵام پێگەکە ئاشکرای کردووە بە هۆی داخڵنەبوونی کارتی بانکی بەکارهێنەرانیانەوە بۆ داتابەیسی تۆڕەکە، هاککەران نەیان توانیوە دەستیان پێ بگات و کارتە بانکییەکان پارێزراون.

ئەگەر خاوەن هەژماری 500px ـیت، تکایە لەم بەستەرەوە وشە نهێنییەکەت بگۆڕە بۆ مەبەستی پارێزراوی داتا و زانیارییەکانت. یاخود ئەگەر دەتەوێت هەژمارەکەت لە پێگەکەدا بسڕیتەوە، کرتە بکە.

سەرچاوە:
14 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
244